به ڤیدیۆ.. مانچێسته‌ر سیتی دیسان چێڵسی تێك‌شكاند
له گه‌ڕی 29ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له یاریگه‌ی ئیتیحاد به گۆڵێكی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی چێڵسی هێنا، له قۆناخی یه‌كه‌میش له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج به هه‌مان ئه‌نجام یانه له‌نده‌نییه‌كه‌ی تێك‌شكاند.
له گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م له خوله‌كی 46 بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالی تۆڕی بلووزی هه‌ژاند و یانه‌ی سیتیزنی به گۆڵێك پێشخست، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌سوودی كوڕانی گواردیۆلا كۆتایی هات.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی كۆی خاڵه‌كانی له لوتكه‌ی پرێمه‌رلیگ بۆ 78 خاڵ زیاد كرد و به جیاوازی 18 خاڵ له لیڤه‌رپوولی نزیكترین ركابه‌ری دووركه‌وته‌وه و تاڕاده‌یه‌كی زۆر ناسناوی پرێمه‌رلیگی مسۆگه‌ر كردووه.