"بۆسكێتس پلانێكی به گوێیاندا چڕپاند و مێسی گۆڵێكی نایابی كرد"
له یارییه‌كه‌ی نێوان بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كه به سه‌ركه‌وتنی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به گۆڵێكی لیۆنێل مێسی بێوه‌ڵام كۆتایی هات.
له یارییه‌كه‌دا لیۆنێل مێسی به قاچی چه‌پ و به لێدانێكی راسته‌وخۆ تۆڕی گۆڵی (یان ئۆبلاك)ـی گۆڵپارێزی سلۆڤینی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆی هه‌ژاند، به‌ڵام سێرجیۆ بۆسكێتس ناوه‌راستكاری بارسا رۆڵی كاریگه‌ری له تۆماركردنی ئه‌و گۆڵه بینی.
له رێگه‌ی لێدانی ڤیدیۆییه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه كه بۆسكێتس پێش ئه‌وه‌ی مێسی لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات قسه‌یه‌ك به گوێی راكیتیچ و پیكێ دا ده‌چرپێنێت و پلانێك له رێگه‌ی دروستكردنی دیواره‌وه داده‌ڕێژن و سه‌ر له ئۆبلاكی گۆڵپارێزی ئاتڵێتیكۆ ده‌شێوێنن، به‌م هۆیه‌وه مێسی گۆڵێكی نایابی تۆمار كرد.