ميدڵ ئێست ئۆنلاين: كۆمه‌ڵكوژييه‌كه‌ى جندرێس بانگه‌شه‌كانى توركيا پووچه‌ڵده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 13 هاووڵاتى مه‌ده‌نى دانيشتووى جندرێس، گيانيان له‌ده‌ستدا و ژماره‌يه‌كى ديكه بريندار بوون، له ئاكامى ئه‌و بۆمبابارانه چڕه‌ى فڕۆكه و تۆپخانه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ئه‌نجامياندا.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، بڵاويكرده‌وه، "فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا له به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆوه به چڕى شاره‌دێى جندريس له خۆرئاواى عه‌فرين بۆمبا‌باران ده‌كه‌ن".
روانگه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، دووان له قوربانييه‌كان منداڵن. ژماره‌يه‌كيش له برينداره‌كان مه‌ترسى له‌سه‌ر ژيانيان هه‌يه.
سايتى ميدڵ ئێست ئۆنلاين، له باره‌ى ئه‌و بۆمبابارانه‌ى توركياوه بڵاويكردووه‌ته‌وه، "ئه‌و رووداوه، هه‌موو بانگه‌شه‌كانى توركيا له باره‌ى پاراستنى گيانى مه‌ده‌نييه‌كان به درۆ ده‌خاته‌وه و پڕوپاگه‌نده‌كانى توركيا له باره‌ى رۆڵى مرۆيى سووپاكه‌يانه‌وه پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه".
سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانيان بۆ سه‌ر گوند و ئاواييه‌كانى خۆرئاواى عه‌فرين و به گوێره‌ى ئامارى روانگه‌ى سووريا تا ئێستا 165 هاووڵاتى كه 29يان منداڵ بوون گيانيان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌نقه‌ره ره‌تيده‌كاته‌وه، خه‌ڵكى مه‌ده‌نى كردبێته ئامانج. به‌ڵام وه‌ك له گرته ڤيديۆييه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، زۆرترين قوربانييه‌كان ئه‌و مه‌ده‌نيانه‌ن كه له ماڵ و حاڵى خۆيان‌دا كراونه‌ته ئامانجى تۆپباران و بۆمبابارانه‌كانى سوپاى توركيا.
يه‌كينه كوردييه‌كان، به‌ره‌نگارى هێرشه‌كانى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى كارايى خۆيان له شه‌ڕى داعش سه‌لماند.
له 20ى شوبات/ فێبرايه‌رى رابردووه‌وه، هێزه ميللييه‌كانى سه‌ر به سوپاى سووريا چوونه‌ته عه‌فرين بۆ پشتيوانيكردن له به‌رگرى يه‌كينه‌كان دژى له‌شكركێشى سوپاى توركيا.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، بڵاويكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا 58 چه‌كدارى هێزه ميلليه‌كانى سووريا كوژراوون. هه‌روه‌ها 226 چه‌كدارى ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى توركياش كوژراوون و هاوكات ژماره‌ى سه‌ربازه كوژراوه‌كانى توركياش گه‌يشتووه‌ته 40 سه‌رباز.
سه‌رچاوه: ميدڵ ئێست ئۆنلاين
ئ.ڕ