رۆژێك وێرانیان ده‌كات و رۆژێك یه‌كیان ده‌خات
K24 - هه‌ولێر:
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، خواستی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنی مێژوویه‌كی نوێ و یه‌كخستنی هه‌ر دوو كۆریا و باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات ده‌ربڕیوه.
ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكوور، له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆریای باشوور كۆبووه‌ته‌وه، بیروڕایان ئاڵوگۆڕكردووه‌و باسی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵاته دراوسێكه‌یان كردووه.
سه‌ركرده گه‌نجه‌كه كه به دیكتاتۆر ناو ده‌برێت، به روویه‌كی خۆشه‌وه له وێنه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌و له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی سۆڵ (سیئۆل) به قووڵی گفتوگۆیان له‌سه‌ر گرژییه‌كانی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا كردووه. شاندی كۆریای باشووریش خواستی سه‌رۆك موون جیه ئینی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان بۆ دیدارێكی لوتكه و گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك كه هه‌مووان له‌و نیمچه دوورگه پڕ كێشه‌یه قایل بكات بۆ سه‌رۆك كیم خستووه‌ڕوو تا به خێرایی هه‌نگاو بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه بنرێت.
كیم وی گیۆم، گوته‌بێژ به‌ناوی ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی كۆریای باشوور به رۆژنامه‌وانانی گوتووه: "ئێواره خوانێك له باره‌گای سه‌ره‌كی حزبی فه‌رمانڕه‌وای كۆریای باكوور به‌ڕێوه چووه‌و ماوه‌ی 4 كاتژمێر و 12 خوله‌ك سه‌رۆك كیم له‌گه‌ڵ شانده‌كه ماوه‌ته‌وه.
له‌و دیداره‌دا كیم ی‌و یۆنگ، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی فه‌رمانره‌و كیم یۆنگ چول، خوشكه بچووكه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون كه به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی پیۆنگ یانگ بۆ به‌شداریكردن له ئاهه‌نگی كردنه‌وه و كۆتایی خولی یارییه ئۆڵۆمپییه‌كان چووبووه كۆریای باشوور ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون.
ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره كیم جۆنگ ئون، له پیۆنگ یانگی پایته‌خت له‌گه‌ڵ شاندیكی كۆریای باشوور كۆده‌بێته‌وه. له‌و كاته‌وه‌ی له ساڵی 2011ـه‌وه بووه به سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته.
شانده‌كه‌ی كۆریای باشوور له 10 به‌رپرسی باڵا پێكهاتبوون و سه‌رۆكی ئۆفیسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی شین (كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی) و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری كۆریای باشووریان له‌ناودا بووه.
پرۆگرامی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی كۆریای باكوور، بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی گه‌وره له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه نێوانی هه‌ر دوو كۆریا تا راده‌یه‌ك به‌ره‌و هێوربوونه‌وه رۆیشتووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌نگاوی زیاتر به‌دوادا بێت.