ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی دارایی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كداری سووریا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی "روسیا الیوم"، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، مانگانه مووچه‌ی 10 هه‌زار چه‌كداری ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كداری سووریا ده‌دات، كه هاوپه‌یمانن و پلانیشی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی چه‌كداران له‌و گرووپانه زیاد بكات.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، پنتاگۆن له پلانیدا هه‌یه، له كۆتایی ساڵی 2018 ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه بگه‌یه‌نێته، 65 هه‌زار.
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به بودجه‌ی 2019ی پنتاگۆنی ده‌ستكه‌وتووه و تێیدا هاتووه: "فه‌رمانده‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا، پاره‌یه‌كی زۆر ده‌ده‌نه ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه ئۆپۆزیسیۆنانه‌ی سووریا، كه چالاكانه له دژی رێكخراوی داعش ده‌جه‌نگن".
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی توێژینه‌وه‌كه، ئێستا پنتاگۆن، مانگانه پاره‌ی 10 هه‌زار چه‌كدار ده‌دات و مووچه‌ی هه‌ر یه‌كێكیشیان له نێوان 200 بۆ 400 دۆلار دایه.
بڕیاریشه تا ساڵی داهاتوو، ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه بۆ 60 تاكو 65 هه‌زار به‌رزبكاته‌وه، 30 هه‌زارییان بۆ شه‌ڕكردن له دژی داعش و 30-35 هه‌زاریش، بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی ناوچه رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش و رێگرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه.
پنتاگۆن داوای 30 ملیۆن دۆلار ده‌كات، بۆ پاڵپشتیكردنی دارایی ئه‌و هێزه ناوخۆییانه‌ی سووریا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، راگرتنی ئه‌و پاره‌یه و پاڵپشتی نه‌كردنی ئه‌و گرووپانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن كه "كه متمانه‌یان پێیان هه‌یه"، هه‌ڕه‌شه‌یه و ده‌بێته هۆی دووباره ژیانه‌وه‌ی رێكخراوی داعش، به‌مه‌ش ته‌واوی ده‌ستكه‌وته سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، به فیڕۆده‌چێت.
ا. م