دوژمنه‌كه‌ی تیلرسن ئاشكرا بوو
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رمایه‌دارێكی ئه‌مریكی نزیك له ئیمارات له پشت هه‌وڵی له‌سه‌ر كارلادانی ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بووه‌و فشاری له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردووه له پۆسته‌كه‌ی دووریبخاته‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه 5/3/2018 زانیاری دزه‌پێكراو گه‌یشتووه‌ته ده‌ست دامه‌زراوه‌ی بی بی سی بریتانی و هه‌وڵه‌كانی ئه‌و سه‌رمایه‌داره ئه‌مریكییه به‌هۆی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ لادانی تیلرسن له پۆسته‌كه‌ی ئاشكرابووه.
ئه‌و سه‌رمایه‌داره ئه‌مریكییه ناوی ئیلیوت برۆیدییه و گه‌وره‌ترین پاڵپشتیكاری تره‌مپه، مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆبووه‌ته‌وه‌و هه‌وڵیداوه قایلی بكات تیلرسن له پۆسته‌كه‌ی لابدات چونكه هه‌ڵوێستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئه‌بوزه‌بی به‌هۆی قه‌یرانی قه‌ته‌ر باش نه‌بووه.
له نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی "ئیلیوت" ـدا وه‌زیری ده‌ره‌وه "تیلرسن" به كه‌سایه‌تییه‌كی لاواز و یاریی ئه‌لیكترۆنی Jello Tower ناوبراوه.
له 5/5/2017 قه‌یرانی كه‌نداو به ئاشكرا سه‌ریهه‌ڵدا و هه‌ریه‌كه له سعوودیه، ئیمارات، به‌حره‌ین و میسر په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌وحه پچڕاند و سزایاندا و به پاڵپشتیكاری تیرۆر ئه‌ژماریان كرد. قه‌ته‌ریش ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه و چوار وڵاته‌كه‌ی به هه‌وڵدان بۆ خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یاندا تۆمه‌تباركرد.