ئه‌مه‌ریكا دوا ده‌رفه‌ت ده‌داته ئێران
K24 - هه‌ولێر:
مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له رێككه‌وتنی ناووكی وڵاتانی 5+1 له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه هه‌موارنه‌كرێنه‌وه.
مایك پێنس له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی لۆبی جوو له ئه‌مه‌ریكا "ئایپاك" دوا ده‌رفه‌تی دایه ئێران و گوتی: "هه‌وڵ بده‌ن هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك نه‌كه‌ن، ئه‌وه دوا ده‌رفه‌ته، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌تان نه‌بێت، ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ناووكی ده‌كشێته‌وه و واشنتنیش هه‌رگیز رێگه‌نادات ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ناووكی".
پێنس راشیگه‌یاند، ئێران له په‌ره‌پێدانی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی به‌رده‌وامه و پاڵپشتی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانیش ده‌كات ساڵی رابردووش، تاران 4 ملیار دۆلاری داوه‌ته گرووپه تیرۆریستییه‌كان به‌و گرووپه تیرۆریستییانه‌ی كه ئێستا له‌سه‌ر سنووری ئیسرائیل هه‌ن و ئاماژه‌ی به خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕی ئێرانیش كرد له‌لایه‌ن ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه كه سنووری ئاسمانی ئیسرائیلی به‌زاندبوو.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه به هۆشدارییه‌كی تره‌مپ ده‌كات بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌مواركردنی هه‌ندێك بڕگه‌ی رێككه‌وتنه‌كه بكه‌ن.
پێنس راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا قۆناغی یه‌كه‌می هه‌وڵه‌كانی له 12ی یه‌نایه‌ر/ كانوونی دووه‌م ده‌ستپێكردووه تاكو 12ی مایۆ/ ئایار، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا وڵاتانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه ناووكییه‌كه رازیبكات.
به گوێره‌ی وته‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، قۆناغی دووه‌م، له دوای 12 مایۆ/ ئایاره‌وه ده‌ستپێده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئێران، رووسیا و چینیش گفتوگۆ له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن.
رێككه‌وتنی ته‌ممووز/ یۆلیۆ 2015، له نێوان ئێران، به‌ریتانیا، چین، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، رووسیا و ئه‌مه‌ریكا مۆركرا و له‌سه‌ر سنوورداركردنی به‌رنامه‌ی ناووكی ئێران رێككه‌وتن و له به‌رامبه‌ریشدا سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر تاران هه‌ڵبگیرێت.
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرا، نیگه‌رانی خۆی له‌و رێككه‌وتنه نیشاندا و رایگه‌یاند، خراپترین رێككه‌وتنه له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا.
به گوێره‌ی تره‌مپ، رێككه‌وتنه‌كه سێ خه‌وشی هه‌یه، ئه‌وانیش "شكستهێنان له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی مووشه‌كه بالیستییه‌كان، مه‌رجه‌كانی تایبه‌ت به سه‌ردانی پشكنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شوێنی چالاكییه ناووكییه‌كانی ئێران، ماوه‌ی دیاریكراوی سه‌پاندنی كۆتوبه‌نده‌كان بۆ راگرتنی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كه كه ماوه‌ی 10 ساڵه".
ا. م