كاسیاس بۆ ركابه‌ریكردنی ریال مه‌درید ده‌گه‌ڕێته‌وه لالیگا
میدیاكانی پورتوگال ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ئیكه‌ر كاسیاس له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ماڵئاوایی له یانه‌ی پۆرتۆ ده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه لالیگای ئیسپانیا.
ئیكه‌ر كاسیاسی ته‌مه‌ن 36 ساڵ له 2015 له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه روویكرده پۆرتۆی پورتوگالی و ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی وه‌ك گۆڵپارێزی دووه‌م مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان ته‌نیا به‌شداریی له 16 یاری كردووه و له هاوینی ئه‌مساڵ بۆ په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی ریال بێتیس ده‌گه‌ڕێته‌وه لالیگا.
رۆژنامه‌ی (ئابۆلا)ـی پورتوگالی ئاشكرای كردووه كه چه‌ندان یانه له ئه‌مریكا و خوله‌كانی دیكه گرێبه‌ستیان پێشكه‌شی ئیكه‌ر كاسیاس كردووه، به‌ڵام گۆڵپارێزه‌كه‌ی پێشووی ریال مه‌درید له نێو هه‌موو یانه‌كان بڕیاریداوه یانه‌ی ریال بێتیس هه‌ڵبژێرێت.
ئیكه‌ر كاسیاس 104 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی پۆرتۆ كردووه و 75 گۆڵی لێكراوه، پێشتریش به درێسی ریال مه‌درید 510 یاری له لالیگا كردووه.