له كۆشكی سپی بیر له وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له ئه‌سه‌د ده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ لێدوانێك له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه بدات، كه باس له پلانێكی كۆشكی سپی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سووریا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه.
ئه‌دریان رانكین-گالوای، گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئاژانسی نۆڤۆستی ده‌ڵێت: "به گشتی ئێمه پێشوه‌خته باس له هیچ پلانێكی سه‌ربازی ناكه‌ین".
لێدوانه‌كه‌ی رانكین-گالوای له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێك دێت له رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"، كه له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردبۆوه، گوایه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، چه‌ند بژاره‌یه‌كی بۆ سزادانی رژێمی سووریا تاووتوێ كردووه، به تایبه‌تیش له دوای به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژی گه‌لی سووریا له ناوچه‌ی غۆته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی "واشنتن پۆست"، هه‌فته‌ی رابردوو، تره‌مپ پێشنیازێكی له باره‌ی ره‌وشی سووریا خستووه‌ته‌ڕوو و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له جۆن كێلی، گه‌وره راوێژكاری كۆشكی سپی و هێربه‌رت ماكماسته‌ر، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری، باسییان له‌و بژارانه كردووه كه به نیازن له داهاتوودا له دژی سووریا بیگرنه‌به‌ر.
پێشتر دانا وایت، كه به ناوی پنتاگۆنه‌وه قسه‌ی كرد، ره‌تیكرده‌وه جه‌یمس ماتیس به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردبێت و گوتی: "هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بوونی نه‌بووه".
به‌رپرسێكی باڵای كۆشكی سپیش، كه ره‌تیكردووه‌ته‌وه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ماتیس به توندی دژی بژاره‌ی سه‌ربازی بووه، هه‌رچی ماكماسته‌ریشه، پشتگیری وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه راشیگه‌یاندووه، تره‌مپ هیچ یه‌كێك له پێشنیازه‌كانی قه‌بووڵ نه‌كردووه و ته‌نها بڕیاری ئه‌وه‌یداوه، باس له‌و ره‌وشی ئێستای سووریا بكرێت.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، واشنتن داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له "به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن سووریا" لێژنه‌یه‌كی نوێ پێكبهێنێت، به‌تایبه‌تیش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه باس له به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه ده‌كه‌ن، له غۆته‌ی رۆژهه‌ڵات.
لای خۆیانه‌وه، هه‌ریه‌ك له مۆسكۆ و دیمه‌شق هۆشدارییان دا و رایانگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت، "چه‌كی كیمیایی" بكاته بیانوو، بۆ ئه‌وه‌ی گورزی سه‌ربازی له دژی حكوومه‌تی سووریا بوه‌شێنێت.
سه‌رچاوه: RT
ا. م