هه‌زار و 700 چه‌كدارى "سوپاى شۆڕشگێڕان" بۆ پشتيوانى عه‌فرين ره‌ققه‌يان به‌جێهێشت

K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، ده‌ستيكرد به گواستنه‌وه‌ى 1700 شه‌ڕڤانى "سوپاى شۆڕشگێڕان"ى سووريا له شاره‌كانى ره‌ققه و دێرزووره‌وه به‌ره‌و عه‌فرين.
ئامانجى سه‌ره‌كى "سوپاى شۆڕشگێڕان"، پشتيوانيكردنى سه‌نگه‌رى به‌رگرى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)يه.
ئه‌بو عومه‌ر ئيدلبيى، گوته‌بێژى ئه‌و سوپايه رايگه‌ياند، سه‌رجه‌م هێزه‌كانيان له خۆرهه‌ڵاتى فوراته‌وه به تايبه‌تى له شاره‌كانى ره‌ققه، دێرزوور، حه‌سه‌كه‌وه به‌ره‌و عه‌فرين به‌ڕيكه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ به‌ره‌نگارى تيرۆر ببنه‌وه.
گوتيشى: "ته‌نيا له ره‌ققه‌وه 700 چه‌كداريان روويان له عه‌فرين كردووه".
ئيدلبيى، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "ئه‌وان سه‌نگه‌ره‌كانيان به‌جێده‌هێڵن بۆ ئه‌وه‌ى له سه‌نگرى به‌رگرى له عه‌فريندا شه‌ڕ له دژى تيرۆريستان و له‌شكركێشى سوپاى توركيا بكه‌ن. چونكه تيرۆر هه‌ر تيرۆره جا تيرۆرى توركيا بێت يان داعش".
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا(پێنتاگۆن) دوێنێ رايگه‌ياند، ئه‌و هێرشه‌ى توركيا ده‌يكاته سه‌ر يه‌په‌گه و عه‌فرين، كاريگه‌رى له‌سه‌ر شه‌ڕى دژى تيرۆر درووست كردووه و ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كان له خۆرهه‌ڵاتى فورات وه‌ستاوون.
گوته‌بيژى پێنتاگۆن روونيكرده‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆپراسيۆنه سه‌ربازيانه‌ى به هاوكارى هه‌سه‌ده دژى داعش به‌ڕێوه‌ده‌چوون، به هۆى شه‌ڕى عه‌فرينه‌وه په‌كيان كه‌وتووه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر