ئێس 400 بێ ته‌قه ناتۆى له‌تكرد
K24 – هه‌ولێر:
له ژێر ناونيشانى (ئێس400 بێ ته‌قه ناتۆى له‌تكرد) نووسه‌رى رووسى ئه‌لێكسى ڤێرخۆنياسيڤ له وتارێكدا باسى له هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مريكا به‌رامبه‌ر به توركيا كردووه له ئه‌گه‌رى كڕينى سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس400.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه: ئه‌مريكا هانى توركيا ده‌دات، واز له كڕينى سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى دژه فڕۆكه و مووشه‌ك له جۆرى ئێس400ى رووسى بهێنێت. هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شى لێده‌كات، كه سزاى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت. به‌رپرسێكى ئه‌مريكايى به خه‌به‌رتوركى راگه‌ياندووه، نيگه‌رانه له كڕينى مووشه‌كى رووسى له لايه‌ن توركياوه و ئه‌و كاره كاريگه‌رى نه‌رێنى ده‌كاته سه‌ر ناتۆ.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر توركيادا پێشينه‌يه‌كى گرنگه. يه‌كه‌مجاره بێ كێشمه‌كێشى سه‌ربازى، پێكدادانى سياسى له نێوان ئه‌ندامانى ناتۆ رووبدات.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه سڤۆبۆدنايا بريسا، پرسيارى له به‌ڕێوبه‌رى سه‌نته‌رى ره‌وشى ستراتيژى ئيڤان كونۆڤالۆڤ، كردووه و ئه‌و به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌يانده‌وه، ئه‌مريكيه‌كان له سۆنگه‌ى ياساى نوێى سزادانى رووسياوه فشار ده‌خه‌نه سه‌ر توركيا. ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت گه‌مارۆ بخاته سه‌ر پيشه‌سازى سه‌ربازى رووسيا. واشنتن ده‌توانێت له‌و رێيه‌وه به ره‌سمى سزاى ئه‌و كۆمپانيا توركيانه بدات، كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانياكانى بوارى پيشه‌سازى رووسيا ده‌كه‌ن.
نووسه‌ر پێى وايه، هۆكارێكى ديكه هه‌يه، ئه‌ويش پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ له توركيا. ئه‌مريكييه‌كان به‌رده‌وام ده‌ڵێن به هۆى كوده‌تاكه‌ى پازده‌ى ته‌مموزى 2016ه‌وه توركيا پێشێلى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كات. به‌ڵام پرسيارێك دێته ئاراوه، ئه‌وه چۆن رووده‌دات؟ ئايا وڵاتێكى ناتۆ مافى مرۆڤ پێشێل ده‌كات؟ ئه‌مريكا تا چه‌ند جدييه له به‌ده‌نگهاتنى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه. ئه‌و تۆمه‌تانه هه‌نگاوى يه‌كه‌مى دابه‌شبوونى ناتۆيه.
له وتاره‌كه‌دا ئاماژه به بۆچووى رۆژهه‌ڵاتناسى رووسى يورى ماشايڤ كراوه، كه به‌ڕێوبه‌رى پرۆگرامى سياسى په‌يمانگه‌ى توێژينه‌وه‌كانى توركياى هاوچه‌رخه و له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: جێى ئاماژه‌يه لايه‌نى توركى چه‌ندين جار نيازى خۆى بۆ كڕينى ئێس 400ى رووسى ده‌ربڕيوه. توركيا بايه‌خ به جۆراوجۆرى سه‌رچاوه‌كانى چه‌كى ده‌دات. ئه‌مريكاييه‌كان نايانه‌وێت پێداويستييه‌كانى توركيا وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌يه‌وێت پڕ بكه‌نه‌وه. هه‌ربۆيه ئه‌ردۆغان ده‌يه‌وێت تا كۆتايى به‌رده‌وام بێت و ئێس 400 به‌ده‌ستبهێنێت. ته‌نانه‌ت نايه‌وێت ته‌نيا پشت به رووسياش ببه‌ستێت و هه‌وڵده‌دات له چين و وڵاتانى ديكه‌ش به‌هره‌مه‌ند بێت.
نووسه‌ر ده‌شڵێت: پێويسته له حاڵه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى توركى تێبگه‌ين. ئێستا ئه‌وان نايانه‌وێت لێبورده بن به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ى فشاريان له‌سه‌ر درووست ده‌كه‌ن. روونيشه مه‌به‌ستيان ئه‌مريكايه. ئه‌مريكاييه‌كانيش به رۆڵى خۆيان زۆر هۆشيارانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن. زۆر خاڵى ناكۆك له هه‌ڵوێستيان به‌رامبه‌ر به توركه‌كان هه‌يه. هه‌نگاوێكى ديكه بنێن، ره‌نگه به ته‌واوى كۆتايى به هاوپه‌يمانيان بهێنن. چونكه لۆبى لايه‌نگرى ئه‌مريكا له توركيا زۆر لاواز بووه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر