ئه‌میرێكی داعش ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، له ناوچه‌ی حه‌مام عه‌لیلی مووسڵ، ئه‌میرێكی داعشییان ده‌ستگیركردووه.
هه‌واڵگری سه‌ربازی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، هێزه‌كانیان له فیرقه‌ی 20، ئه‌میرێكی داعشییان له ناوچه حه‌مام عه‌لیل ده‌ستگیركردووه.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای چه‌كدارانی پێشووی داعش له شاره‌كه به‌رده‌وامه و به به‌رده‌وامیش زانیاری له باره‌یان كۆده‌كه‌نه‌وه.
شاری مووسڵ، له 10ی حوزه‌یرانی 2014، دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك پاشه‌كشه‌ی كرد، كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوه‌كه‌ش، ده‌وڵه‌تی "خیلافه‌ی" له شاره‌كه راگه‌یاند و ماوه‌ی سێ ساڵیش، وه‌ك پایته‌ختی رێكخراوه‌كه مایه‌وه.
دواتر شاره‌كه به هاوكاری و پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2016، سوپای عیراق توانی بچێته ناو شاره‌كه و ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی شاره‌كه‌ی ده‌ستپێكرد.
ا. م