"ریاز محه‌رز به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند"
یانه‌ی لێسته‌ر سیتی به فه‌رمی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی ئه‌و پۆسته‌ی كه له په‌یجی فه‌رمی ریاز محه‌ره‌ز له فه‌یسبووك بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تێیدا له پۆسته‌كه‌دا كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌و هێرشبه‌ره جه‌زائیره به فه‌رمی به‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندرووستی و به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كان به یه‌كجاری بڕیاری وازهێنانی له یاریكردن داوه.
یانه‌ی لێسته‌ر سیتی به خێرایی وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی دایه‌وه و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه په‌یجی فه‌رمی ریاز محه‌رز هاككراوه و قسه‌شیان له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ره جه‌زائیرییه‌كه كردووه و ئه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی پێكان و جه‌سته‌یی نییه.
پۆسته‌كه‌ی ریاز محه‌ره‌ز له فه‌یسبووك سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دانداراوه و تێیدا هێرشبه‌ره‌كه‌ی لێسته‌ر سیتی داوای لێبوردن له هه‌موولایه‌ك ده‌كات و سووپاسی یانه‌كه‌شی ده‌كات كه هه‌موو شتێكیان له رابردوو به ئه‌و به‌خشیوه.
دواتر ده‌ركه‌وت هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له په‌یجی هێرشبه‌ره جه‌زائیرییه‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه ناڕاسته و په‌یوه‌ندی به هاككردنی په‌یجه‌كه‌یه‌وه هه‌یه و كه تائێستاش ئه‌م هه‌واڵه له په‌یجی فه‌رمی هێرشبه‌ره جه‌زائیرییه‌كه ماوه‌ته‌وه.