حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك هه‌ڕه‌شه له یه‌كێتی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی ئاگادار له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند: "عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق كه گرووپێكی شیعه مه‌زهه‌بی ناو حه‌شدی شه‌عبین، هۆشداریان داوه‌ته یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك به‌رز نه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7/3/20018 سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای كه‌ركووك به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "شه‌فه‌ق نیووز"ـی گوتووه: "نووسینگه‌ی گرووپی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق له پارێزگای كه‌ركووك، نووسراوێكیان بۆ مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی له پارێزگای كه‌ركووك ناردووه و هۆشداریان پێداون كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاڵای كوردستان به‌رز نه‌كه‌نه‌وه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، حاجی ئه‌بو سافی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی كه‌ركووكی عه‌سائیب نامه‌كه‌ی بۆ مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی ناردووه‌و گوتوویه‌تی: "نه له نه‌ورۆز و نه له كاتی هه‌ڵبژاردن، رێگه‌تان پێناده‌ین ئاڵای كوردستان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌رز بكه‌نه‌وه".
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نوێنه‌ریان ناردووه‌ته لای راكان سه‌عید جبووری، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت و نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێی خۆیان به‌رامبه‌ر عه‌سائیب ده‌ربریوه".
به‌ڵام هێشتا یه‌كێتی له كه‌ركووك به فه‌رمی له‌باره‌ی ئه‌و هۆشداریی و هه‌ڕه‌شانه‌ی حه‌شده‌وه هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه
له 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، به‌هۆی رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێری چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، به چاودێری كۆماری ئیسلامی ئێران، شاری كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پاریزگاكه‌یان راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كرد (وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی خۆیان ده‌یڵێن)، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاڵای كوردستان له پارێزگاكه قه‌ده‌غه‌كراوه‌و جگه له‌وه‌ی پێشتر چه‌كدارانی حه‌شد سوكایه‌تیان به ئاڵای كوردستان و وێنه‌ی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ش كرد، ئێستا رێگه به یه‌كێتیش ناده‌ن ئاڵای كوردستان به‌رزبكاته‌وه.