به ڤيديۆ.. ئافره‌تێك كۆرپه‌كه‌ى ده‌كاته چه‌كى ده‌ستى
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و چه‌ناڵه‌كانى يوتيوب گرته‌ى شه‌ڕى ژن و پياوێك له سه‌ر شه‌قانێكى گشتى بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ى بووه‌ته جێى سه‌رنج، ئافره‌ته‌كه منداڵه ساواكه‌ى وه‌ك چه‌كێك له دژى پياوه‌كه به‌كارده‌هێنێت و به هه‌ردوو ده‌ستى به ئاراسته‌ى پياوه‌كه رايده‌وه‌شێنێت.
شوێنى تۆماركردنى گرته ڤيديۆيه‌كه و ورده‌كارى زياترى شه‌ڕى ئه‌و ئافره‌ت و پياوه نه‌زانراوه. به‌ڵام رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه به شێوه‌يه‌كى به‌ربڵاو له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و هه‌ريه‌ك له سايته‌كانى ده‌يلى مێل و سه‌نى بريتانيش به بايه‌خه‌وه بڵاويان كردووه‌ته‌وه.
ئ.ر