به‌ڤیدیۆ.. له میوانداری به‌رنامه‌یه‌كدا له په‌خشی راسته‌وخۆ ده‌ڵێت "من داعشم و تیرۆریستم"
K24- هه‌ولێر:
وه‌لید ئیسماعیل، كه كه‌سێكی سه‌له‌فییه و ده‌بێته میوانی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنێكی میسری و، له‌باره‌ی پرسی هاوسه‌رگیری دووه‌م له‌لایه‌ن پیاوه‌وه، ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر غاده عه‌جه‌می، په‌رله‌مانتاری میسر و، دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره ئافره‌ته‌كه ده‌ڵێت: "كاتێك پیاو هاوسه‌ری یه‌كه‌می له دووه‌م هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ئاگادار ناكاته‌وه، پێویسته پیاوه‌كه زیندانی بكرێت"، ده‌مه‌قاڵی له‌نێوانیاندا روو ده‌دات.
ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌كه گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی، "رێككاره یاساییه‌كان چین؟ كاتێك پیاو هاوسه‌رگیری دووه‌م ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ری یه‌كه‌می ئاگادار بكاته‌وه".
له‌و به‌رنامه‌یه پیاوه سه‌له‌فییه‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه، شه‌ریعه‌تی ئیسلام ئه‌وه‌ی نه‌سه‌پاندووه كه پێویسته هاوسه‌ری یه‌كه‌م پێشوه‌خته له هاوسه‌رگیری دووه‌م ئاگادار بكرێته‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی ئیسماعیل، په‌رله‌مانتاره میسرییه‌كه‌ی تووڕه كرد و پێی گوت: "تۆ كه‌سێكی ده‌مارگیر و توندڕه‌وی و، ئه‌و توندڕه‌ویه‌یه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی وێران كردووه".
له وه‌ڵامی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئافره‌ته‌شدا، وه‌لیدی سه‌له‌فی ده‌ڵێت: "تووڕه مه‌به تۆ ئافره‌تی تووڕه مه‌به، من نا‌ترسێم، من كه‌سێكی توندڕه‌و و تیرۆریست و داعشیم، به‌ڵام ئێوه‌ن كه وڵاته‌كه‌مان وێران ده‌كه‌ن".
H.B