ئيندپێندنت: داعش سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ئيندپێندنتى بريتانى بڵاويكرده‌وه، داعش كتوپڕ ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ى عێراق و سووريا، كه له ژێر ده‌ستى ده‌رهێنراوون و كرده‌وه‌ى چه‌كدارى ئه‌نجام ده‌دات.
رۆژنامه‌كه راپۆرتێكى له ژێر ناونيشانى "له سووريا، داعش زۆر به خێرايى و كوشنده‌يى ده‌رده‌كه‌وێته‌وه" بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماده‌كارى راپۆرته‌كه پاتريك كوكبێرن، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، داعش به‌م دواييانه له هه‌ندێك ناوچه‌ى عێراق و سووريا، دواى ئه‌وه‌ى لێى ده‌ركرابوو، ده‌ستى به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، راسته ئه‌سته‌مه داعش به هه‌مان هێزى جارانى بگه‌ڕێته‌وه، به هۆى ئه‌و زه‌بره‌ى به‌رى كه‌وتووه و پچڕانى پشتيوانى ده‌ره‌كى لێى، به‌ڵام هێشتا ده‌توانێت كرده‌وه‌ى توندوتيژى ئه‌نجامبدات و رقى تائيفى و ره‌گه‌زى بچێنێت. چونكه زۆرێك له سوورياييه‌كانى خه‌ڵكى عه‌فرين و عێراقييه‌كانى مووسڵ گومانده‌كرێت لايه‌نگرى داعش بن.
بۆنموونه له دێرزوور، چه‌كدارانى داعش هێرشێكى كتوپڕيان كرده سه‌ر چه‌كداره كورده‌كانى قاميشلى، له حه‌سه‌كه‌ش، دواى شه‌ش مانگ له مت بوونيان ئۆتۆمبێلێكيان ته‌قانده‌وه و چوار كه‌س كوژران. له ره‌ققه‌ش ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌يه، شانه نووستووه‌كانى داعش له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا بێت ده‌ربكه‌ونه‌وه.
له عێراقيش، له مانگى شوباتى رابردوو، يه‌كه‌يه‌كى هه‌واڵگرى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه‌ى حه‌ويجه‌ى خۆرئاواى كه‌ركووك كه‌وتنه بۆسه‌يه‌كى داعشه‌وه و 27يان كوژران.
رۆژنامه‌كه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين، ده‌رفه‌تێكى گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ى داعش گه‌شه بكاته‌وه. به‌و پێيه‌ى هێزه كوردييه‌كان خه‌ريكى شه‌ڕى سوپاى توركيان و له زۆر ناوچه‌وه پاشه‌كشێيان كردووه بۆ به‌رگريكردن له شاره‌كه‌يان.
له كۆتايى راپۆرته‌كه‌دا، په‌سندى ئه‌و بۆچوونه كراوه، كه پێى وايه داعش، زۆر رێككارى گرتووه‌ته به‌ر بۆ پاراستنى به‌شێك له سه‌ركرده خاوه‌ن ئه‌زموونه‌كانى و له بياباندا حه‌شارگه‌ى بۆ ئاماده‌كردوون. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى گرووپه تيرۆريستييه‌كان له نێوان 2007 تا 2011 توانيان به‌و جۆره خۆيان بپارێزن و تا ده‌رفه‌تيان بۆ هه‌ڵكه‌وت.
سه‌رچاوه: independent.co.uk
ئ.ر