له 2014ه‌وه 300 هاووڵاتى فه‌ره‌نسى له عێراق و سووريا كوژراوون
K24 – هه‌ولێر:
له ده‌ستپێكى شه‌ڕى داعشه‌وه تا ئێستا 300 چه‌كدارى فه‌ره‌نسى ريزه‌كانى داعش له عێراق و سووريا كوژراوون.
راديۆى نێوده‌وڵه‌تى فه‌ره‌نسا، بڵاويكرده‌وه، له ناو ئه‌و فه‌ره‌نسييانه‌دا 12يان ئافره‌تن.
به گوێره‌ى نوێترين ئامار، 256 كه‌س دواى ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييان به داعشه‌وه كردبوو، گه‌ڕاونه‌ته‌وه فه‌ره‌نسا و له‌و ژماره‌يه‌ش 78يان ته‌مه‌نيان له خوار ته‌مه‌نى پێگه‌يشتنه‌وه‌يه.
حكومه‌تى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياندووه، 1700 هاووڵاتى وڵاته‌كه‌ى له 2014ه‌وه روويان له عێراق و سووريا كردووه بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ستى ريزه‌كانى داعش بن.
هه‌روه‌ها رايگه‌ياندووه، تا ئێستا 730 كه‌س و 500 منداڵى فه‌ره‌نسايى له ناوچه‌كانى ژێر هه‌ژموونى داعشدان.
به هه‌زاران هاووڵاتى وڵاتانى خۆرئاوا به گشتى و ئه‌وروپا به تايبه‌تى و وڵاتانى ئه‌سكه‌نده‌ناڤى له 2014ه‌وه له رێى توركياوه خۆيان گه‌ياندووه‌ته ريزى چه‌كدارانى داعش له سووريا.
سه‌رچاوه: ئه‌لحه‌يات، فرانس24
ئ.ڕ