وه‌ستاندنی درامای توركی له كه‌ناڵه‌كانی "ئێم بی سی" په‌یوه‌ندی ریاز و ئه‌نقه‌ره‌ی ئاڵۆزتر كرد
K24- هه‌ولێر:
بڕیاری وه‌ستاندنی په‌خشكردنی درامای توركی له گروپی كه‌ناڵه‌كانی "ئێم بی سی" سعوودی، شه‌پۆلێك تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی توركیای به‌دوای خۆیدا هێنا و، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره و ریازی ئاڵۆزتركرد.
ئه‌و بڕیاره‌ی "ئێم بی سی"، له ئه‌نجامی ئه‌و گرژیانه‌یه كه به‌م دواییانه كه‌وتۆنه‌ته نێوان هه‌ریه‌ك له سعوودیه و توركیا، به‌تایبه‌تیش كه عه‌ره‌بستانی سعوودیه درامای توركی به "هێزی نه‌رم"ی ئه‌نقه‌ره له جیهانی عه‌ره‌بی ده‌زانێت.
له‌مباره‌یه‌وه نو‌عمان كورتوڵمۆش، وه‌زیری رۆشنبیری توركیا نیگه‌رانی خۆی له‌و بڕیاره‌ی "ئێم بی سی" نیشاندا و گوتی: "ناكرێت دوو یان سێ سیاسه‌تمه‌دار له‌سه‌ر مێزی بڕیاردان دابنیشن و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆگرامه بده‌ن كه خه‌ڵك سه‌یری ده‌كات، زۆر له‌مێژه ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچووه".
به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، ئه‌و بڕیاره‌ی "ئێم بی سی" شه‌ش زنجیره دراما له‌خۆ ده‌گرێت.
له به‌رامبه‌ریشدا، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس پرێس، مازن حایك وته‌بێژی گروپی كه‌ناڵه‌كانی "ئێم بی سی" رایگه‌یاند، "هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و زنجیره دراما توركیانه به‌و به‌رهه‌مه عه‌ره‌بییانه بگۆڕینه‌وه، كه كوالیتێكی به‌رزیان هه‌یه و له‌گه‌ڵ به‌ها و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بگونجێن".
ئه‌مه‌ش وه‌ك پاساوێك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆمێنته‌كانی به‌رپرسانی توركیا، گوایا ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه له‌پشت ئه‌و بڕیاره‌ی گروپی كه‌ناڵه‌كانی "ئێم بی سی" هه‌یه، كه به‌و هۆیه‌وه دۆخی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و ریاز ئاڵۆزتر بووه.
ئه‌و زنجیره دراما توركیانه‌ی كه رووداوه‌كانی مێژوو و چیرۆكی خۆشه‌ویستی ده‌گێڕنه‌وه، بوونه‌ته به‌رهه‌مێكی گه‌وره‌ی توركیا و، سه‌رنجی خه‌ڵكی وڵاتانی كه‌نداو، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیای به‌لای خۆیاندا راكیشاوه.
"هێزی نه‌رم"
كورتوڵمۆش گوتی: "ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه، كه‌رتی درامای ته‌له‌فزیۆنی توركیا پێشكه‌وتنی خێرای به‌خۆیه‌وه بینیوه، له سه‌رانسه‌ری جیهان خه‌ڵك سه‌یری درامای توركی ده‌كات".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "زۆرێك له هاوتاكانی له وڵاتانی جیهانی باسی درامای توركییان بۆ ئه‌و كردووه و بووه‌ته جێگای گرنگیپێدانێكی گه‌وره، كه به‌ڕاستیش ئه‌مه هێزێكی نه‌رمی توركیایه".
رۆژنامه‌ی سه‌باح نووسیویه‌تی، "راستییه‌كان روون و ئاشكران، بڕیاری "ئێم بی سی" كاریگه‌ری توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پشتڕاست ده‌كاته‌وه، گرنگیدانی عه‌ره‌بیش به وڵاته‌كه‌مان هه‌ندێك لایه‌ن هه‌راسان ده‌كات، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌ته بێده‌نگ نه‌بێت".
لای خۆشیه‌وه ئۆزتورك ئۆران، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئیسته‌نبوڵ و هاوكات به‌رپرسی هه‌ڕمێنكردنی درامای توركی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گوتی، "تائه‌و كاته‌ی ره‌هه‌ندی جۆرایه‌تی له درامای توركیدا هه‌بێت، هیچ كه‌سێك ناتوانێت بیانوه‌ستێنێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی جه‌زیره، ئه‌نجین ئالتان، ئه‌كته‌ری تورك كه رۆڵی كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی له درامای "قیامه‌تی ئه‌رتۆغرۆل" ده‌گێڕێت و، دراماكه باس له درووستبوونی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ده‌كات، د‌ڵێت: "بڕیاری "ئێم بی سی" كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت و ده‌بێته بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ پیشه‌سازی درامای توركی، له‌كاتێكدا ئه‌و بڕیاره نابێته ڕێگر له سه‌یركردنی درامای توركی"، چونكه وه‌ك خۆی باسی لێوه ده‌كات، "تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان شوێنی ئه‌و كه‌ناڵانه بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌گرنه‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ماوه‌یه‌كه سعوودیه و هاوپه‌یمانه‌كانی له كه‌نداوی عه‌ره‌بی، به‌تایبه‌ت وڵاتی ئیمارات، به به‌رده‌وامی هۆشداری له‌باره‌ی ره‌فتاره‌كانی توركیا له ناوچه‌كه ده‌ده‌ن و له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌نقه‌ره هاوكاری گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك ئیخوان موسلمین و ئه‌وانی دیكه ده‌كات، كه به هه‌ره‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌زانن، له‌كاتێكدا توركیا هاوكاری خۆی بۆ قه‌ته‌ر نه‌شارده‌وه كاتێك كه گرژی كه‌وته نێوان ئه‌و وڵاته و دراوسێكانی له ئه‌نجوومه‌نی كه‌نداوی عه‌ره‌بی.
H.B