سوپاى توركيا: جندرێس به ته‌واوى كۆنترۆڵكرا

K24 – هه‌ولێر:
سوپاى توركيا رايگه‌ياند، توانيويانه به ته‌واوى شاره‌درێى جندرێس له خۆرئاواى عفرين كۆنترۆڵ بكه‌ن و دانيشى به‌وه‌دا ناوه، هێشتا له ناوچه‌كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه له ئارادايه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سمى توركيا، هه‌واڵه‌كه‌ى له زارى سه‌رچاوه سه‌ربازييه‌كانى سوپاى توركياوه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، چالاكانى سه‌ر به روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، شه‌وى رابردوو، شاره‌دێى جندرێس، رووبه‌ڕووى هێرشێكى توندى سوپاى توركيا و تۆپبارانى تۆپخانه‌كان و بۆمبابارانى فڕۆكه‌كان بووه‌ته‌وه. به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى پێشتر سوپاى توركيا و هاوپه‌يمانه‌كانى چه‌ندجارێك شكستيانهێنا له داگيركردنى.
ئه‌و چالاكانه ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، له هه‌ردوو ميحوه‌رى جندرێس و شه‌را له خۆرئاواى عه‌فرين، هێزه‌كانى يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده به توندى كه‌وتوونه‌ته به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێرشه‌كانى سوپاى توركيا و شه‌ڕێكى سه‌خت له ئارادايه.
به گوێره‌ى زانيارى روانگه‌ى سووريا، 17 سه‌رباز و چه‌كدارى ميليشياكانى لايه‌نگرى توركيا به ده‌ستى يه‌كينه كوردييه‌كان كوژراوون. به‌وه‌ش ژماره‌ى كوژراوانى سوپاى توركيا گه‌يشتووه‌ته 68 سه‌رباز.
ئه‌و چالاكانه ئاشكراشيانكردووه، به هۆى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى به‌نداوى مه‌يدانكێى ستراتيژى، سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى كاره‌با و ئاويان له‌سه‌ر عه‌فرين بڕيوه.
هه‌ر له باره‌ى زيانه گيانييه‌كانه‌وه، ئاژانسى هاوارى نزيك له په‌يه‌ده، بڵاويكرده‌وه، كه به گوێره‌ى ئامارى نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، له سه‌ره‌تاى شه‌ڕه‌وه تا ئێستا 283 شه‌ڕڤانى كورد و 1588 چه‌كدار و سه‌ربازى توركيا كوژراوون و هاوكات دوو هێليكۆپته‌رى سه‌ربازى تورك تێكشكێنراوون و هێليكۆپته‌رێكى ديكه پێكراوه و دوو فڕۆكه‌ى چاودێريش تێكشكێنراوون و 96 زرێپۆش و تانك ته‌قێندراونه‌ته‌وه و 32ى ديكه پێكراوون.
سه‌باره‌ت به زيانه گيانييه‌كانى هاووڵاتيان، هه‌سه‌ده ئاشكرايكردووه، تا ئێستا 227 هاووڵاتى كه 32يان منداڵ و 28يان ئافره‌ت بوونه گيانيان له‌ده‌ستداوه و 651 هاووڵاتى ديكه بريندار بوون. كه 87يان منداڵ و 93يان ئافره‌تن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم، ئه‌نادۆڵ، هاوار
ئ.ر