رۆژی هه‌ینی چاوه‌ڕوانی 4 یاری لوتكه‌ی خولی نایابی كوردستان بن
له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی نایابی كوردستان رۆژی هه‌ینی له كاتژمێر 3:00ـی ئێواره 4 یاری له یاریگه جیاجیایه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چن یانه‌ی ئاراراتیش ئه‌م هه‌فته‌یه چاوه‌ڕوانه.
هه‌ولێر ـ شێروانه
له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری، یانه‌ی هه‌ولێر باوه‌ش بۆ یانه‌ی شێروانه ده‌كاته‌وه، دوایینجار ئه‌م دوویانه‌یه له وه‌رزی 2015 ـ 2016 له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه به‌یه‌ك گه‌یشتبوون كه ئه‌وكات یانه كه‌لارییه‌كه به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی دۆڕاند بوو.
هه‌ردوو یانه له‌م وه‌رزه به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانیان راهێنه‌ره‌كانیان گۆڕیوه و هیچ كامێكیش له راهێنه‌ره نوێیه‌كانیان هێشتا نه‌یانتوانیوه بۆ یانه‌كانیان سه‌ركه‌وتنێك بكه‌نه دیاری و شیرینی ده‌ستبه‌كاربوونیان.
یانه‌ی هه‌ولێر پێش ئه‌م یارییه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له پێكهاته‌كه‌ی كردووه و 4 یاریزانیشی له تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی دوورخستۆته‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شێروانه به هه‌مان پێكهاته‌ی پێشووی به ئامانجی یه‌كه‌مین بردنه‌وه له‌م وه‌رزه روویكردۆته هه‌ولێری پایته‌خت.
یانه كه‌لارییه‌كه له مێژووی خولی نایابی كوردستان 10 یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر كردووه و هیچ یارییه‌كیشی نه‌بردۆته‌وه، 3 یاری به یه‌كسانبوون ته‌واو بووه و 7 یاریشی به‌رامبه‌ر هه‌ولێر دۆڕاندووه.
هه‌ندرێن ـ برایه‌تی
له یارییه‌كی دیكه‌دا له دێربی هه‌ولێر، یانه‌ی هه‌ندرێن میوانداریی برایه‌تی هاوشاری ده‌كات، ئه‌م دوویانه‌یه له مێژووی خولی نایاب ئه‌زموونێكی زۆریان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كتر نییه و ته‌نیا له وه‌رزی 2014 ـ 2015 به‌رامبه‌ر یه‌كتر به‌شێوازی چوون و هاتن یارییان كردووه، یارییه‌ك به یه‌كسانبوون و یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش به بردنه‌وه‌ی برایه‌تی كۆتایی هاتووه.
ئه‌م دوویانه‌یه ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كردووه و له ئێستاوه ململانێیه‌كانیان به ئامانجی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ده‌ستپێكردووه، خاڵی به‌هێزی برایه‌تی له‌م یارییه‌دا له هێڵی پێشه‌وه‌یه‌تی كه هاوشانی ئارارات زۆرترینجار تۆڕی به‌رامبه‌ره‌كانیان هه‌ژاندووه، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه هێڵی تۆقێنه‌ری فاتیح حه‌مه‌خانی راهێنه‌ری برایه‌تی رووبه‌ڕووی هێڵی پۆڵایینی هه‌ندرێن ده‌بنه‌وه كه ئه‌م وه‌رزه كه‌مترینجار تۆپ له هێڵی گۆڵه‌كه‌یان چووه‌ته ژووره‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ نه‌ورۆز
له یارییه‌كی دیكه‌دا، یانه‌ی نه‌ورۆز له سلێمانیییه‌وه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی پیرمام سه‌ركه‌وتووه، ئه‌م دوویانه‌یه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یه‌كتر مێژووییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ له ململانێ‌یان هه‌یه، وه‌رزی رابردوو پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و نه‌ورۆز 4 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، له 2 یاری تاكه نوێنه‌ره‌كه‌ی سلێمانی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، له یارییه‌كیشدا پێشمه‌رگه ئاگری له نه‌ورۆز به‌ردا و به گۆڵێكی عه‌بدوڵڵا عه‌لی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی له سلێمانی گێرا و دواتر ناسناوه‌كه‌شی برده‌وه.
یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه به خراپترین بارودۆخ تێپه‌ڕ ده‌كات و هیچ یارییه‌كی له‌م وه‌رزه نه‌بردۆته‌وه، هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه چاویان له‌وه‌یه كه سه‌فا نووری راهێنه‌ری نه‌ورۆز یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتن بكاته شیرینی ده‌ستبه‌كاربوونی، له‌به‌رامبه‌ردا هانده‌رانی پێشمه‌رگه‌ش چاویان له‌وه‌یه سه‌میر بابۆی راهێنه‌ر به بردنه‌وه‌یان له نه‌ورۆز، شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویان به‌رامبه‌ر برایه‌تی له‌بیر بباته‌وه.
زاخۆ ـ زێره‌ڤانی
له یارییه‌كی دیكه‌دا له بادینان زاخۆ و زێره‌ڤانی به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ردوو یانه له‌م وه‌رزه نه‌بۆته جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ئیداره و هانده‌رانی یانه‌كانیان.
زێره‌ڤانی ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نێكی كورتی له خولی نایاب هه‌یه، به‌ڵام خاوه‌نی 3 ناسناوی خوله‌كه‌یه و ئه‌م وه‌رزه‌ش به ئامانجی بردنه‌وه ناسناوه‌كه گۆڕانكارییه‌كی زۆری له پێكهاته‌كه كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سلێمان ره‌مه‌زانی راهێنه‌ری زێره‌ڤانی سنوورێك بۆ ئه‌نجامه خراپه‌كانی دانه‌نێت ره‌نگه له یارییه‌كانی داهاتوو ئاڵای سپی هه‌ڵبكات و له چوارچێوه‌ی ململانێكردن بۆ ناسناوه‌كه بچێته ده‌ره‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا زاخۆ به دۆخێكی ناجێگیر تێپه‌ڕ ده‌بێت و له 6 یاری، 3 جار شكست بووه‌ته به‌شی.