ئالێگری ئه‌و یانه‌یه‌ی ئاشكرا كرد كه نزا ده‌كات به‌رامبه‌ری یاری نه‌كات
ئالێگری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس ناوی ئه‌و یانه‌یه‌ی ئاشكرا كرد كه هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی نه‌بێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به ئه‌نجامی چوون و هاتن (4 ـ 3) له تۆتێنهامی برده‌وه و بلیتی قۆناخی داهاتووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی بڕی.
ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یوڤی نه‌یشارده‌وه كه رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا له قۆناخی داهاتوو سه‌ركێشی و مه‌ترسییه و ده‌مه‌وێت لێیان به‌دووربم.
یانه‌ی یوڤێنتۆس له فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2015 به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به بارسێلۆنا دۆڕا، له قۆناخی هه‌شتی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی خانمه پیره‌كه تۆڵه‌ی له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كرده‌وه و له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
ئالێگری له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێت ئه‌م وه‌رزه له بارسێلۆنا به‌دووربم و نامه‌وێت هه‌موو ساڵێك به‌رامبه‌ر ئه‌و یانه‌یه یاری بكه‌م و بێزاربووم.