كیم بۆ موون: ئیتر بێ خه‌م بخه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور به‌ڵینیداوه جارێكی دیكه به‌هۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كه بالیستییه‌كان و لێدانی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه، موون جای -ئین، سه‌رۆكی كۆریای باشوور له خه‌و هه‌ڵنه‌ستێنێ.
ساڵی رابردوو زۆربه‌ی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی پیۆنگ یانگ به‌ره‌به‌یانی زوو ئه‌نجام ده‌دران و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رۆكی كۆریای باشوور له خه‌و هه‌ستاوه‌و داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی كردووه‌و جگه له خۆی سه‌رجه‌م به‌رپرس په‌یوه‌نداره‌كان و دیپلۆماته‌كان و رۆژنامه‌وانانی له خه‌و هه‌ستاون. وه‌ك ئه‌وه‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان له سۆڵ (سیئۆل) ئاماژه‌یان پێداوه.
به‌ڵام له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور و شاندێكی باڵای كۆریای باشووردا، كه هه‌فته‌ی رابردوو له پیۆنگ یانگ به‌ڕێوه‌چوو، كیم به‌ڵێنیداوه جارێكی دیكه موون له خه‌و هه‌ڵنه‌ستێنیت.
به‌رپرسێكی كۆریای باشوور له كۆشكی شین (كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی) ده‌ڵێت: "كیم جۆنگ ئون گوتوویه‌تی، بڕیاری خۆمم داوه، جارێكی دیكه سه‌رۆك موون له خه‌و هه‌ڵناستێنم بۆ ئه‌وه‌ی به‌و به‌یانی زووه ده‌ست به په‌یوه‌ندیكردن به به‌رپرسانه‌وه نه‌كات".
له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 5/3/2018 سه‌رۆكی كۆریای باكوور به‌ڵێنیداوه مانگی نیسان/ ئه‌پرێلی داهاتوو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باشوور كۆببێته‌وه و خواستی خۆیشی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له زووترین كاتدا ده‌ربڕێوه، تا پێكه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆگرامی ئه‌تۆمی پیۆنگ یانگ بكرێت. به‌ڵێنیشیداوه له‌و ماوه‌یه‌ی دانووستان ده‌كرێت هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مووشه‌كی ئه‌نجام نه‌دات.
له دواین كاردانه‌وه‌شدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاش گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور هاتووه‌ته ئاراوه كه خێری بۆ هه‌موو جیهان تێدایه.