به ڤیدیۆ... مۆرینهۆ شكستی به ركابه‌ره سه‌خته‌كه‌ی هێنا
له گه‌ڕی 30ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له نێو یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆرد به زه‌حمه‌ت شكستی به یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ركابه‌ری هێنا و یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
له خوله‌كی 14 ماركۆس راشفۆرد ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵكردن كرد و گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ مان یونایتد تۆمار كرد، دواتر هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 24 به تۆمار كردنی گۆڵی دووه‌م هانده‌رانی شه‌یتانه سووره‌كانی هێنایه سه‌ما.
له گێمی دووه‌م و به دیاریكراوی له خوله‌كی 66 ئیریك بایلی به‌رگریكاری مان یوو، به هه‌ڵه گۆڵێكی له خۆیان تۆمار كرد و جیاوازییه‌كه‌ی له‌سه‌ر یانه‌كه‌ی قورس‌تر كرد، به‌ڵام جه‌نگاوه‌ره‌كانی مۆرینهۆ پارێزگاریان له ئه‌نجامه‌كه كرد و سه‌ركه‌وتنێكی گرینگ‌یان له دژی لیڤه‌رپوولی ركابه‌ریان به‌ده‌ستهێنا.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به 65 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی دووه‌می پرێمه‌رلیگ مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا لیڤه‌رپوول به‌شێوه‌یه‌كی كات به 60 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م جێگر بووه.