هێزه‌كانی عێراق 10 گه‌نجی كورد له كه‌ركووك بێسه‌رو شوێن ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11/3/2018، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند: "هیزه ئیتیحادییه‌كانی عێراق هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منیان له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌ركووك ئه‌نجامداوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، شه‌وێ رابردوو هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق 10 گه‌نجی كوردیان له گه‌ڕه‌كه‌كانی "عه‌سكه‌ری، ئه‌سرا و مه‌فقودین و نه‌سر" ده‌ستگیر كردووه، بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌یان بزانرێت".
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه كوردانه ده‌ستگیركراون، به‌ره‌و شوێنێكی نادیاریان بردوون و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره.
له رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، به‌هۆی رێككه‌وتنێكی ژێر به ژیری ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی (وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌و حزبه رۆژێك دوای رووداوه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان پێكرد) له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌كانی دیكه راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كرا، تا ئێستا هه‌ڵمه‌تی گرتن و راوه‌دوونانی كوردی ئه‌و ناوچه كوردستانیانه به‌رده‌وامه، جگه له‌وه‌ی هه‌زاران كه‌س به‌هۆی ره‌فتاری ئه‌و ھێزانه‌وه ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بوون و ژماره‌یه‌كیشیان شه‌هید كردووه.