بیرمه‌نده فه‌ڕه‌نسییه‌كه باسی خیانه‌تی دوای ریفراندۆم ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دوای نمایشكردنی فیلمی پێشمه‌رگه‌ی ده‌رهینه‌ر و بیرمه‌ندی ناوداری فه‌ڕه‌نسی، بێرنارد هێنری-لێڤی، له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مریكا، له گفتوگۆیه‌كدا كه له‌سه‌ر فیلمه‌كه‌ی و پێشمه‌رگه و كورد قسه‌ی ده‌كرد گوتوویه‌تی: "كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ناپاكی به‌رامبه‌ر كورد كردووه‌و به‌و هۆیه‌وه تووشی شۆك بووم".
له په‌یمانگای واشنتن كۆڕێكی گفتوگۆ لسه‌ر فیلمی پێشمه‌رگه‌ی هێنری-لێڤی سازدراوه‌و رایگه‌یاندووه: "كورد ناپاكی به‌رامبه‌ر كراوه، پاش ئه‌وه‌ی واشنتن نه‌یارێتی خۆی به‌رامبه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو راگه‌یاند و بێده‌نگی له ھێرشی ئێران بۆ سه‌ر كه‌ركووك هه‌ڵبژارد".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا كورد ده‌توانێت چ مافێك به‌ده‌ستبخات، ئه‌و بیرمه‌نده فه‌ڕه‌نسییه ده‌ڵێت: "ئه‌وان پاڵپشتی راسته‌قینه و به‌ھێز و پاكیان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وه‌كان به‌ده‌ستهێناوه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به دیموكراسییه‌ت هه‌یه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هه‌ر ئه‌وه هۆكاری ئه‌و شۆكه‌یه تووشی بووم، كاتێك مانگی ئه‌یلوول و ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌م بینی، تووشی شۆك بووم كاتێك ناپاكی به‌رامبه‌ر كورد كرا".
بیرمه‌نده فه‌ڕه‌نسییه‌كه ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كورد په‌یوه‌سته به دیموكراسییه‌ت و لێبوورده‌یی و رۆڵی گرنگی له جه‌نگی دژی تیرۆر هه‌بووه، به‌ڵام ئێمه‌ی ئه‌وروپی و ئه‌مریكی و فه‌ڕه‌نسی، كه‌ركووكمان له‌سه‌ر سینییه‌كی زێڕین راده‌ستی ئێران كرد".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی پێویسته كورد چی بكات، بیرنارد ھێنری لێڤی گوتوویه‌تی: "به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێم، سه‌ركرده‌كانی كورد باشترین كاریان كرد كاتێك ریفراندۆمیان ئه‌نجامدا".
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی توندی له داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه گرتووه‌و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی عێراقی پاش ریفراندۆمی به "گه‌مارۆ" ناوبردووه.
له‌و باره‌یه‌وه گوتوویه‌تی: "من كاتی ریفراندۆم له هه‌ولێر بووم، پێموایه من به دوایین فڕۆكه له‌وێ گه‌ڕامه‌وه پێش ئه‌وه‌ی گه‌مارۆكه ده‌ستپێبكات. درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش كارێكی بێ واتایه و ئه‌مڕۆ كورده‌كان له نیشتمانی خۆیاندا زیندانی ده‌كرێن و سزا ده‌درێن".
هێنری -لێڤی ره‌تیده‌كاته‌وه كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ببێته هۆی ناسه‌قامگیریی و ده‌ڵێت: "دیموكراسییه‌ت بناغه‌ی سیستم و سه‌قامگیرییه و پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه دیكتاتۆرییه‌ته. مێژوویه‌كی درێژه كێشه‌كانی نێوان كورد و عێراق كه‌ڵه‌كه‌بوون، تا گه‌یشته كێشه‌ی دۆسێی وزه و بوودجه و خاكی ناكۆكی له‌سه‌ر، جگه له چه‌ندین كێشه‌ی دیكه‌ش".
فیلمی "پێشمه‌رگه"ـی ده‌رهێنه‌ر و بیرمه‌ندی ناسراوی فه‌ڕه‌نسی، بیرنارد هێنری لێڤی، جگه له له‌ناو باره‌گای سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، به ئاماده‌بوونی سەدان بیانی و دیپلۆماتکار و کەسایەتی جیھانی نمایشكرا.
بێرنارد هێنرى ليڤى، ده‌رهێنه‌رى ناودارى فه‌ره‌نسا، له كۆنگرێسی ئه‌مریكاش، ئه‌و فيلمه دۆكيۆمێنتارييه‌ى نيشاندا، كه تايبه‌ت به پێشمه‌رگه له سه‌روبه‌ندى شه‌ڕى داعشدا به‌رهه‌ميهێناوه. له لێدوانێكى تايبه‌تيشدا به كوردستان24 رايگه‌ياند، هيچ جياوازييه‌ك له نێوان عه‌بادى و سه‌دام به‌دى ناكه‌م و كورد ئه‌گه‌ر چى جه‌نگێكى دۆڕاند له كه‌ركووك، به‌ڵام به گشتى جه‌نگه‌كه‌ى نه‌دۆڕاندووه و ئێستا ده‌بێت جه‌نگ ده‌ستپێبكات بۆ هێنانه‌دى ئامانجه‌كانى".
بێرنارد هێنرى ليڤى گوتيشى: "له سه‌ره‌تادا په‌يامم بۆ ئێوه ئه‌وه‌يه، كه هێزى پێشمه‌رگه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر جه‌نگێكى له كه‌ركووك دۆڕاندووه، به‌ڵام كورد جه‌نگه‌كه‌ى به گشتى نه‌دۆڕاندووه. ده‌بێت جه‌نگ ده‌ستپێبكاته‌وه. ده‌بێت ئامانجه‌كان له زه‌مين بێت يان له ئاستى بيروڕاى گشتيى بێت بپێكرێن. ئێوه يه‌كن له دژى چه‌ندين لايه‌نى جياواز. ئێوه ده‌توانن رايگشتى ببه‌نه‌وه. ئه‌مه گرنگييه‌كى تايبه‌تى هه‌يه له ئه‌مريكا".
هه‌روه‌ها گوتيشى: "بۆ من زۆر گرنگه، ببينين له‌و فيلمه به‌ڵگه‌نامه‌ييه‌ى له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌يه، ببينرێت پێشمه‌رگه چه‌نده ئازايه. هه‌روه‌ها قوڵى ئه‌و كێشه‌يه كه رۆژئاوا هه‌يه‌تى له باره‌ى پێشمه‌رگه، به‌و پێيه‌ى پێشمه‌رگه رۆژئاوا و شارستانيه‌تى پاراست".
بێرنارد هێنرى ليڤى، سه‌باره‌ت به سياسه‌تى ئێستاى به‌غدا به‌رامبه‌ر به كورد گوتى: "دوو هۆكار هه‌يه. يه‌كه‌ميان له رووى ئيدارييه‌وه، ئيداره‌ى ئێستاى عێراق جياوازييه‌كى واى نييه له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى سه‌دام، ئه‌وه‌ى په‌يوه‌سته به كورد. هيچ جياوازييه‌ك به‌دى ناكه‌م له نێوان عه‌بادى و سه‌دام. دووه‌ميش: مه‌به‌ستمه بڵێم، كورد، نه‌ته‌وه‌يه‌كى راسته‌قينه و كامڵه و كوردستان وڵاتێكى راسته‌قينه‌يه. به‌ڵام عێراق وڵاتێكى خه‌ياڵييه وه‌كو سووريا. سووريا و عێراق هه‌ردووكيان درووستكراوى كۆڵۆنياليزمى رۆژئاوان و هيچ واتايه‌ك ناگه‌يه‌نن. ئه‌وان درووستكراوون له لايه‌ن پرۆژه و خه‌ونێكى كۆڵۆنياليسته‌كان. پێچه‌وانه‌ى ئه‌وان كوردستان بوونى هه‌يه وه‌ك نه‌ته‌وه. خواستێكيش هه‌يه بۆ درووستكردنى وڵاتێكى نه‌ته‌وه‌يى. سه‌ره‌ڕاى ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌مى، ده‌بينين ئه‌و وڵاته كارايه. ئه‌وه موعجيزه و ده‌رئاسايه كه ده‌بينين، ئێوه دژى هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان ده‌جه‌نگن. ئێوه به‌رده‌وامن و له‌و زيندانه‌ى له ناوچه‌كه هه‌يه خۆتان پاراستووه و ماونه‌ته‌وه. ئه‌و مانه‌وه‌يه‌شتان گوزارشت له‌و گه‌وره‌ييه ده‌كات. ئێوه هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووكتان تاقيكرده‌وه. چه‌ندين تارمايى و مه‌رگه‌ساتى ديكه‌تان تاقيكرده‌وه. هه‌رگيز نه‌وه‌ستان له خه‌ون بينين و هيوا خوازى. ئێوه هيواتان له‌ده‌ست نه‌دا و خه‌ونتان له‌ده‌ست نه‌دا".