به هۆى پشتيوانيكردن له يه‌په‌گه هه‌ڕه‌شه له سه‌رۆك وه‌زيرانى ويلايه‌تێكى ئه‌ڵمانيا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
دواى ئه‌وه‌ى پشتيوانى خۆى بۆ يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) ده‌ربڕى، هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن له سه‌رۆك وه‌زيرانى ويلايه‌تى تورنگنى ئه‌ڵمانى ده‌كرێت.
سه‌رۆك وه‌زيرانى ويلايه‌تى تورنگنى ئه‌ڵمانيا، بۆدۆ رۆميلۆ، له تويتێكدا، كه له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردبوويه‌وه، پشتيوانى خۆى بۆ يه‌په‌گه ده‌ربڕى بوو، به‌و هۆيه‌وه رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه بووه‌ته‌وه.
رۆميلۆ، وه‌ڵامى تويتێكى كانسۆ ئوزديمير، سه‌رۆكى باڵى چه‌پى له په‌رله‌مانى ويلايه‌تى هامبۆرگ دابوويه‌وه و تێيدا نووسيى بووى: "عه‌فرين له پێناو مافى چاره‌ى خۆنووسينى خۆى تێده‌كۆشێت. هه‌ر هێرش و بۆمبابارانێكى هاوبه‌شه‌كه‌مان له ناتۆ, گورزێكى به‌هێزه به‌ر به‌ها و ئازاديمان ده‌كه‌وێت. ئازادى بۆ رۆژئاڤا و عه‌فرين".
راميلۆ، به ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سمى ئه‌ڵمانياى راگه‌ياندووه، هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌كه‌ن، به‌وه‌ى فيشه‌ك ده‌نێن به‌سه‌رمه‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ده‌ستكارى وێنه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌ن و وێنه‌ى سێكسى له‌گه‌ڵ داده‌نێن و بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه.
سوپاى توركيا له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018ه‌وه به ياوه‌رى زياتر له 25 هه‌زار چه‌كدارى ميليشيا ئيسلامييه‌كانى به‌ره‌ى نووسره و به‌رهه‌ڵستكاره سوورييه‌كان هێرشى ئاسمانى و زه‌مينى بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكردووه.
دواى زياتر له 50 رۆژ له هێرش و بۆردومانكردنى عه‌فرين، تا ئێستا وڵاتانى ئه‌وروپا و خۆرئاوه هيچ كاردانه‌وه‌يه‌كى تونديان له دژى ئه‌و هێرشانه‌ى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى ده‌رنه‌بڕيوه و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به بێده‌نگى له ئاست روودانى كاره‌ساتى مرۆيى له عه‌فرين تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
ئ.ر