ھەولێر و بەغدا میكانیزمەكانی چارەسەركردنی كێشەكان دیاردەكەن

گفتوگۆكان لە ھەولێر دەست پێدەكەن

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ شاندی باڵای حكوومەتی عێراق كۆبوونەوەكان لەبارەی دیاریكردنی میكانیزمەكانی چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا لە ھەولێر دەستپێدەكات.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو شاندى باڵاى دارايى حكوومه‌تى عێراق به‌ سه‌رۆكايه‌تى عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق، له‌ رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه‌ گه‌يشتنه‌ پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ له‌ باره‌ى پرسه‌ دارييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لايه‌نى كوردستاندا بكات.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كانی كوردستان24، ئه‌و شانده‌ له‌ باره‌ى پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ داهات و سه‌رچاوه‌ داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كارى ليژنه‌كانى وردبينى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

ھەفتەی رابردوو كوردستان24، لە زاری سەرچاوەیەكی تایبەتەوە بڵاوی كردەوە، بەغدا بەمنزیكانە فڕۆكەخانەكانی كوردستان بەرووی گەشتی نێودەوڵەتیدا دەكاتەوە و برێك پارەش بۆ مووچە دەنێرێت.

پیشتر رۆژنامەی حەیاتی چاپی لەندەنی، لە زاری سەرچاوەیەکی عێراقی بڵاویکردبووەوە، بەدرێژایی هەفتەی رابردوو چەندین کۆبوونەوە لەنێوان لیژنە سەربازی و ئەمنی و سیاسییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئەنجامدراون. هەردوولا بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی.

ھ.م