داعش ده‌ست به كوشتن و سووتاندن ده‌كاته‌وه
k24 - هه‌ولێر:
كرده تیرۆریستییه‌كان له ناوچه‌كانی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌ددین زیادیان كردووه‌و ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به كوشتن و رفاندنی خه‌ڵك و هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق كردووه‌ته‌وه.
له شه‌وی رابردووه‌وه تا ئه‌م به‌یانییه، له‌سه‌ر رێگای كه‌ركووك به‌غدا خێزانێكیان به‌ته‌واوه‌تی كوشتووه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان سوتاندوون و له پارێزگای نه‌ینه‌وایش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی سه‌رۆك هۆزێك و خۆی و كوڕه‌كه‌ی و 6 میوانی شێخیان كوشتووه.
به‌گوێره‌ی زانیاریی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق، شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر رێگای به‌غدا - كه‌ركووك و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا به‌ره‌و پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، محه‌مه‌د هاشم كه وێنه‌گری كه‌ناڵی "ئێره سه‌ڵاحه‌ددینه، له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی و دوو منداڵی و برایه‌كیدا، له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه كوژراوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان سوتاندوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رپرسێكی پۆلیسی نه‌ینه‌وا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/3/2018 له گوندی موشهیریفهی نزیك ناحییه‌ی گه‌یاره له باشووری مووسڵ، هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر ماڵی شێخ مه‌زهه‌ر سه‌حل، له گونده‌كه و خۆی و كوڕه‌كه‌ی و 6 كه‌س له میوانه‌كانیان له ماڵه‌كه‌یدا كوشتووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پۆلیس، پێشبینی ده‌كه‌ن چه‌كداره‌كان داعش بووبن و مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌ی شێخ مهزههریشیان بردووه، هه‌ر بۆیه هێزێكی فیرقه‌ی 20ـی سوپای عێراقی چوار ده‌وروی گونده‌كه‌یان گرتووه‌و ده‌ستیان به گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای چه‌كداره‌كاندا كردووه.
له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و باشووری شاری سامهڕایش ره‌وشه‌كه دژواره و له چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌كدارانی داعش هێرشێكی فراوانیان كردبووه سه‌ر شاره‌كه. به‌گوێره‌ی قسه‌كانی حاكم زاملی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌وه گه‌وره‌ترین ھێرش بووه كه له ماوه‌ی رابردوو شانه‌كانی داعش ئه‌نجامیانداوه‌و هۆشداریی دایه هێزه ئه‌منییه‌كان و گووتی: "داعش ده‌یه‌وێت سامه‌ڕا داگیر بكات و مه‌زارگه‌ی ئیمامه‌كانی شیعه بته‌قێنێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئێواره‌ی دوێنێ سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار تايبه‌ت به كوردستان24ى راگه‌ياند، حهشارگهيهكى چه‌كدارانى داعش له بنارى چياى قه‌ره‌چووغ، له لايه‌ن فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشه‌وه كراوه‌ته ئامانج و بۆردومانكراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، گوتيشى: هێرشى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانان كاتژمێر 08:00ى شه‌و ئه‌نجامدراوه و له ئاكامى بۆردومانه‌كه‌دا، حه‌وت چه‌كدارى داعش كوژراوون.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و حهشارگهيهى چه‌كدارانى داعش، ته‌نيا يه‌ك كيلۆمه‌تر له سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه دووربووه.