كاندیده‌كانی پارتێكی هۆڵه‌ندی گووڵ ده‌به‌خشنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كورسی به‌ده‌ستبهێنن
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره رۆژی 21/3/2018 هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی هۆڵه‌ندا ئه‌نجام بدریت كه خۆیان پێی ده‌ڵێن "هه‌ڵبژاردنی خمێنته" و كاندیدی پارته‌كان به‌شێوازی جیاواز بانگه‌شه بۆ خۆیان و حزبه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان ده‌نگیان پێ بده‌ن و زۆرینه‌ی كورسی شاره‌وانی ناوچه‌كان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
شاره‌وانی له هۆڵه‌ندا خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتیكی زۆره و زۆرینه‌ی كاروباری هاووڵاتیان و دانیشتوان له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن، هه‌ر بۆیه بانگه‌شه‌كانیشی به‌شێوه‌یه‌كی گه‌رموگوڕ به‌ڕێوه ده‌چێت.
یه‌كێك له‌و پارتانه‌ی به‌شداره پارتی كرێكارانی هۆڵه‌ندی (PvdA)ـیه كه لۆگۆكه‌یان گووڵه و كاندیده‌كانیان به ده‌سته گوڵه‌وه ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێن و كارنامه و به‌رنامه‌ی حزبه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردن به خه‌ڵكی ده‌ناسێنن.
كوڕه كوردێك به‌ناوی "شوان خدر" له ناوچه‌ی ره‌یدنی سه‌ر به شاری ئاڕنهێم له ریزی ئه‌و پارته‌دا خۆی بۆ شاره‌وانی ناوچه‌كه‌ی كاندید كردووه‌و به كوردستان 24 گووت: "حزبه‌كه‌مان ئێستا خاوه‌نی 4 كورسییه له‌و شاره‌وانییه‌دا، ده‌مانه‌وێت كورسییه‌كان زیاد بكه‌ین و هیچ نه‌بێت كه‌منه‌بێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تیمێكی كاندیده‌كان ماڵ به ماڵ و بازاڕه‌كانی ناوچه‌كان ده‌گه‌ڕێن و گووڵی سوور كه هێمای حزبه‌كه‌مانه پێشكه‌شی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین و قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌وان چیان ده‌وێت و چی‌یان پێویسته تا له ماوه‌ی 4 ساڵی داهاتوودا بۆیان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌نگیان به ئێمه‌دا".
ئه‌و كاندیده كه ژماره‌كه‌ی 18ـیه و چاوی له‌وه‌یشه كورده‌كانی ناوچه‌كه‌ی ده‌نگی بۆ بده‌ن، ده‌ڵێت: "له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌چینه لایان، هه‌یانه زۆر به تووڕه‌یی وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه‌و هه‌شیانه به‌شێوه‌یه‌كی ناشیرین رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه، له كاتێكدا ئێمه به قسه‌ی خۆش و گووڵه‌وه ده‌چینه لایان. هه‌شیانه به روویه‌كی خۆشه‌وه به‌ڵام به راشكاوی ده‌ڵێت من ده‌نگ به ئێوه ناده‌م، جاری وا هه‌یه ته‌نانه‌ت سوكایه‌تیشمان پێده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی من كه كوردم و به رووخسار ده‌زانن به ڕه‌چه‌ڵه‌ك هۆڵه‌ندی نییم، به‌ڵام ئێمه هه‌ر ده‌بێت به رووخۆشی و دڵفراوانییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هێرشیش بكه‌نه سه‌رمان".
له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا كاندیده‌كان ناچارن بۆ ده‌نگ كۆكردنه‌وه زیاتر پشت به خۆیان ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن حزه‌كه‌یان سه‌ربخه‌ن و كورسی زیاتر به‌ده‌ستبهینن. له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپاش ژماره‌یه‌ك كورد توانیوویانه خۆیان بگه‌یه‌ننه په‌رله‌مان و شاره‌وانی و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و بۆ چه‌ند خولێك متمانه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه.