ماوه‌ی 10 رۆژ بۆ كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال دیاری ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ماوه‌ی 10 رۆژ بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" ده‌یاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له ناوچه‌كانی شنگال بكشێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/3/2018 دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و به‌رپرسانی حكومه‌تی ئیتیحادی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له په‌كه‌كه كراوه له ماوه‌ی 10 رۆژدا باڵه‌خانه حكومییه‌كانی شنگال چۆڵ بكه‌ن و شاره‌كه جێبهێڵن".
به‌شار كیكی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌وباره‌یه‌وه ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه: "هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قه‌زایه بچنه ده‌ره‌وه، چونكه به‌هۆی ئه‌و چه‌كدارانه‌وه به‌رپرسه ئیدارییه‌كان ناتوانن كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن و له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا ئیدارییه‌كان ده‌نێرینه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان".
په‌كه‌كه ساڵی 2014 و له‌و كاته‌ی چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كه، ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی نارده ناوچه‌كانی شنگال و تا ئێستا له‌و شوێنانه ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو كه‌ركووك و خورماتوو ناوچه‌كانی دیكه درایه‌وه ده‌ست هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا رێككه‌وتن، ئه‌و ھێزانه‌ی په‌كه‌كه فشاریان خراوه‌ته سه‌ر تا له ناوچه‌كه بكشێنه‌وه‌و چه‌ند جارێكیش توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا ھێرش بكه‌نه سه‌ریان.