فرانسوا ئۆلاند ره‌خنه له خۆرئاوا ده‌گرێت و ده‌ڵێت بۆچى پشتتان له كورد كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى پێشووى فه‌ره‌نسا، فرانسوا ئۆلاند، ره‌خنه‌ى له بێده‌نگى وڵاتانى خۆرئاوا كرد، له باره‌ى هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين و رايگه‌ياند، پێويسته خۆرئاوا فشارى گه‌وره بخه‌نه سه‌ر توركيا و رووسيا له پێناو راگرتنى هێرشه سه‌ربازييه‌كانى سه‌ر عه‌فرين و غۆته‌ى خۆرهه‌ڵات.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى لۆمۆندى فه‌ره‌نسى، سه‌رۆكى پێشووى فه‌ره‌نسا ره‌خنه‌ى له‌و هێرشه‌ى توركيا گرت، كه ده‌يكاته سه‌ر يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ى له نه‌رمى نواندنى خۆرئاواش له هه‌مبه‌ر ره‌فتاره‌كانى توركيا گرت.
فرانسوا ئۆلاند، گوتى: "ئه‌گه‌ر ئێوه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى پشتيوانى كورددتان كرد، بۆچى له‌م ره‌وشه‌دا ده‌ستبه‌رداريان ده‌بن".
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رۆكى پێشووى فه‌ره‌نسا سه‌ردانى نوێنه‌رايه‌تى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى رۆژئاواى كوردستانى له پاريس كرد.
له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا رايگه‌ياند، "هێزه كوردييه‌كان، شه‌ڕى داعشيان كرد و يارمه‌تى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تيان دا و ره‌ققه‌يان رزگار كرد، ئه‌مڕۆش رووبه‌ڕووى هێرشى سوپاى توركيا بوونه‌ته‌وه. له ميانى ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تيمدا له عێراق و سووريا هه‌ماهه‌نگيمان هه‌بووه له دژى داعش.پێويسته قه‌ده‌غه‌ى ئاسمانى بسه‌پێنرێت به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له هێرشى فڕۆكه جه‌نگييه‌كان بگيرێت".
سوپاى توركيا له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018ه‌وه به ياوه‌رى زياتر له 25 هه‌زار چه‌كدارى ميليشيا ئيسلامييه‌كانى به‌ره‌ى نووسره و به‌رهه‌ڵستكاره سوورييه‌كان هێرشى ئاسمانى و زه‌مينى بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكردووه.
دواى زياتر له 50 رۆژ له هێرش و بۆردومانكردنى عه‌فرين، تا ئێستا وڵاتانى ئه‌وروپا و خۆرئاوه هيچ كاردانه‌وه‌يه‌كى تونديان له دژى ئه‌و هێرشانه‌ى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى ده‌رنه‌بڕيوه و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به بێده‌نگى له ئاست روودانى كاره‌ساتى مرۆيى له عه‌فرين تۆمه‌تبار ده‌كرێت.