توركیا: كاتێك له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستمان به ئۆپه‌راسیۆن كرد هه‌موو لایه‌ك فڕۆكه‌كانمان له ئاسمان ده‌بینن
K24- هه‌ولێر:
به‌كر بۆزداغ، وته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له سنووری باشووری كوردستان گه‌یشتۆته لێكتێگه‌یشتن، كه بڕیاره به‌منزیكانه ئه‌نجامی بده‌ن، گوتیشی: هه‌ركاتێك ده‌ستمان به‌و كرده سه‌ربازییه كرد، هێزه‌كانمان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ست به جووڵه ده‌كه‌ن و، هه‌موو كه‌سێك فڕۆكه جهنگیهكانمان به‌ئاسمانه‌وه ده‌بینن.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی له بۆزداگی گواسته‌وه، "گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌وه ئه‌رێنی بوون"، روونیشیكرده‌وه، "حكوومه‌تی عێراق له‌باره‌ی شه‌ڕی دژ به تیرۆر له‌گه‌ڵ توركیا گه‌یشتۆته لێكتێگه‌یشتن، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه لایه‌نی عێراقیش بابه‌تی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت".
وته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا كه هاوكات كه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌شه، گوتی: "سه‌باره‌ت به كاتی ده‌ستپێكردنی ئه‌و هێرشه، با هیچ كه‌س و لایه‌نێك چاوه‌ڕێم نه‌كات كاتی ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه به‌ئاشكرا رابگه‌یه‌نم، هه‌ركاتێك ده‌ستمان پێكرد، هه‌موو كه‌س هه‌ستی پێده‌كات و، بینینی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانمان له ئاسمان خۆی له‌خۆیدا ده‌بێته په‌یامێك بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و كرده سه‌ربازییه".
دوای ئه‌وه‌ی خڵوسی ئاكار، سوپاسالاری توركیا له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی عێراق كۆبووه‌وه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، به‌غدا و ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌دژی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، گهیشتۆتهنه رێككه‌وتن، به‌ڵام دواتر سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بێئاگایی حكوومه‌تی عێراقی له‌و لێدوانه‌ی ئاكار راگه‌یاند.
H.B