سوپای توركیا: عه‌فرین گه‌مارۆدراوه
K24 - هه‌ولێر:
سوپای توركیا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیاندا گه‌مارۆی شاری عه‌فرینیان داوه.
ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه 13/3/2018 سوپای توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا دوایین ره‌وشی مه‌یدانی شه‌ڕی عه‌فرینی راگه‌یاندووه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا گرتووه كه گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه و شه‌وی رابردوو گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی گه‌مارۆدانی شاره‌كه.
گوته‌بێژێك به‌ناوی حكومه‌تی توركیاش ده‌ڵێت: "سوپای توركیا كۆنترۆڵی زیاتر له نیوه‌ی ناوچه‌كه‌ی كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو ده‌ڵیت، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان هه‌وڵێك هه‌یه بۆ گه‌یشتنه چاره‌سه‌ر له‌باره‌ی شاری منبج و پێكه‌وه پاراستنی، ده‌بێت یه‌په‌گه له منبج بكشێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌وڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان له‌وباره‌وه سه‌رنه‌گرێت ئه‌وكاته هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر شاره‌كه.
ماوه‌ی 53 رۆژه سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، هێرشی سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرینیان ده‌ستپێكردووه‌و تا ئێستا زیاتر له 230 هاووڵاتی سڤیل شه‌هیدبوون و 668 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
په‌یوه‌ست به ره‌وشی مه‌یدانی عه‌فرین، برووسك حه‌سه‌كه گوته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" به كوردستان 24ـی راگه‌یاند: "سوپای توركیا ئاو و كاره‌با و هێڵی په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر عه‌فرین پچڕاندووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه كێشه بۆ نزیكه‌ی ملیۆنێك دانیشتووی شاره‌كه درووستبووه".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش یه‌په‌گه ده‌ڵێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له عه‌فرین ناكشێینه‌وه‌و قۆناغێكی دیكه‌ی به‌رخودان به‌ڕێوه ده‌به‌ین.