به‌رهه‌م ساڵح هۆكاری لادانی له سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌وه‌ری، كه پێشتر جێگری دووه‌می سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه‌و جگه له‌وه‌ی ماوه‌ی دوو ساڵی كابینه‌ی شه‌شه‌م له‌سه‌ر پشكی حزبه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، چه‌ندین پله و پۆستی دیكه‌ی له حكوومه‌تی عێراق وه‌رگرتووه، كۆمه‌ڵێك نهێنی تایبه‌ت به‌خۆی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرا ده‌كات.
به گوێره‌ی گوته‌كانی به‌رهه‌م ساڵح، پۆستی سه‌رۆك كۆماری و سكرتێری یه‌كێتی پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ناو حزبه‌كه‌ی، به‌ڵام وه‌ك خۆی رایده‌گه‌یه‌نێت قه‌بووڵی نه‌كردووه بگه‌ڕێته‌وه.
روونیشی ده‌كاته‌وه، سه‌رۆك كۆماری، یاخود سكرتێری گشتی حزبێكی گه‌وره‌ش له‌و سیسته‌مه‌دا، كه خه‌ڵك بێ مووچه بكات، "شه‌رمه‌زارییه" و قه‌بووڵی نه‌كردووه.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ سیسته‌م و ئاراسته‌ی سیاسی و حوكمڕانی یه‌كێتی ناكۆكه، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشدا بووه.
هۆكاری لادانیشی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت، باس له‌وه ده‌كات، به قسه‌ی "م.س"ی نه‌كردووه، كه مه‌به‌ستی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌یه‌كه‌تی، بۆیه له‌و پۆسته لایانداوه.
گوته‌كانی به‌رهه‌م ساڵح، له میانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تێكی پێشوه‌خته‌دا هات بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، كه له‌گه‌ڵ "تۆڕی زانکۆ و پەیمانگاکان"ی سه‌ر به هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یه كۆبووه‌ته‌وه.
به‌رهه‌م ساڵح یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه‌ی پیشووی یه‌كێتییه كه ناكۆكی قووڵی له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری باڵی ده‌ستڕۆیشتوو هه‌بووه، ئه‌و كاته‌ی له 1/9/2016 باڵی ناوه‌ندی یه‌كێتی به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك ناكۆكبوونی خۆیان له‌گه‌ڵ باڵی ده‌ستڕۆیشتووی حزبه‌كه راگه‌یاند، ئه‌ویش یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه بوو كه دژی "قۆرخكاری و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات و په‌راوێزخستنیان" ده‌نگی هه‌ڵبڕی.
پێشتریش بۆ جێگرتنه‌وه‌ی مام جه‌لال، سه‌رۆك كۆماری كۆچكردووی عێراق، هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م ساڵح و فوئاد مه‌عسووم پێشنیاز كران، به‌و پێیه‌ی ئه‌و پۆسته پشكی كورد و یه‌كێتییه، به‌ڵام یه‌كێتی نه‌یتوانی له مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاری كۆتایی بدات و خرایه به‌رده‌م نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و به زۆرینه‌ی ده‌نگ فوئاد مه‌عسوومیان هه‌ڵبژارد.
ا. م