"هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵیكی دیكه رێكده‌كه‌ون"
K24 - هه‌ولێر:
شاندی حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، له‌باره‌ی سیستمی باج له هه‌رێم و فه‌رمانبه‌رانی گومرگ و ده‌روازه سنوورییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان شاندی هه‌ر دوو لادا، ده‌رباره‌ی رێكخستنی كاری بانكه‌كان و یه‌كخستنی باج له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا گفتوگۆیان كردبوو.
شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و شاندی عێراقیش له‌لایه‌ن عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ناو كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ر دوو لایان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر شێوازی رێكخستنی كاری بانكه‌كان و مامه‌ڵه‌ی بانكی و یه‌كخستنی سیستمی باج و پێناسه‌ی گومرگی به‌غدا و كوردستان. به‌ڵام هێشتا به فه‌رمی رایاننه‌گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی فه‌رمانبه‌رانی گومرگ و ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و دواتر ورده‌كارییه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌ن.
پێش ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یش، وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەشبینی خۆی بە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ شاندەکەی بەغدا دەردەبڕی و گووتی، مووچەی فەرمانبەران مژاری سەرەكی كۆبوونەوەكان دەبێت.
رێباز حەملان، وەزیری دارایی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ شاندی بەغدا باسی رێکخستنەوەی باج و دۆزینەوەی میکانیزمی درووست بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان دەکه‌ین".
گوتیشی: "دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران مژارێکی سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبێ و کۆبوونەوەکان ئومێد بەخشن".
ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 12/3/2018، شاندێكی بەغدا بە سەرۆكایەتی عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق گەیشتە هه‌ولێر، بۆ تاوتوێكردنی پرسە داراییەكان بەتایبەتی وەرگرتنی باج، لەنێوان ھەولێر و ئەمڕۆ شاندەكەی بەغدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی ھەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.