"سه‌رجه‌م یاریزانانی بارسێلۆنا ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار ده‌كه‌ن"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه دوای ماڵئاواییكردنی پاریس سانجێرمان له چامپیۆنزلیگ، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا نامه‌یان بۆ نێیمار ناردووه و داوایان لێكردووه بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مڕۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه سه‌رجه‌م یاریزانانی ژووری جلگۆڕینی یانه‌ی بارسێلۆنا نامه‌یان بۆ نێیمار ناردووه و ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێیمار ده‌ربڕیوه، ئه‌مه‌ش ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی توڕه كردووه.
فلیپی كۆتینهۆ یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت له بارسا هاوشانی نێیمار یاری بكات ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بارسا زۆر دڵخۆش ده‌بم و دڵنیام سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیش هه‌مان هه‌ستی منیان هه‌یه.
پێشتر ئیڤان راكیتیچ یاریزانی كرواتی یانه‌ی بارسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو ئه‌گه‌ر نێیمار بیه‌وێت له پاریس سانجێرمان بڕوات ئێمه له بارسێلۆنا پێشوازییه‌كی گه‌رمی بۆ گه‌ڕانه‌وه لێده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هه‌ریه‌ك له لویس سوارێز و لیۆنێل مێسی په‌یوه‌ندیان به نێیمار دا سیلڤا كردووه و له باره‌ی ته‌ندروستی پێكانه‌كه‌ی هه‌واڵیان پرسیوه و ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ بارسێلۆنا ده‌ربڕیوه.
دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گه‌رم باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا ده‌كرێت، وته‌بێژی بارسێلۆنا (جۆسێپ ڤیڤێز) له باره‌ی ئه‌م ده‌نگۆیانه رایگه‌یاند كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له باره‌ی نێیمار ده‌گوترێت پڕوپاگه‌نده‌یه و نێیمار هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نه‌ماوه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ژیانی وه‌رزشی داهاتووی ده‌خوازین.