ديپلۆماتكارێكى ئه‌مريكا: پێويسته ده‌سته‌به‌رى دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى تاوانه‌كانى كۆمه‌ڵكوژى بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
ديپلۆماتكار و راوێژكارى ئه‌منى له ئيدارهكانى هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكانى پێشووترى ئه‌مريكا، كلينتۆن و باراك ئۆباما، ماك وۆڵد رايگه‌ياند، ئه‌م جۆره چالاكى و كۆنفرانسانه رۆڵێكى گرنگيان هه‌يه له ناساندنى ئه‌و تاوانانه‌ى له لايه‌ن به‌عسه‌وه ئه‌نجامدراوون.
له ميانى به‌شداريكردنى له كۆنفرانسى تايبه‌ت به كۆمه‌ڵكوژى و جينۆسايد و كيميايبارانى كوردستاندا، كه نوێنه‌رايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له واشنتن سازيكرد، ئه‌و ديپلۆماتكاره‌ى ئه‌مريكا گوتيشى: "ئێمه له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، كارمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌كانى كۆمه‌ڵكوژى به سزا بگهيهندرێن و رێگرى بكرێت له دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌و جۆره تاوانانه".
هه‌روه‌ها گوتى: "پێويسته له داهاتووشدا هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ توندوتۆڵكردنى ئه‌و رێككارانه‌ى رێگرن له دووباره بوونه‌وه‌ى تاوانه‌كانى كۆمه‌ڵكوژى".
ماك وۆڵد، كه پێشتر باڵيۆزى دادوه‌رى بووه له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا و له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانيش له‌و بواره كاريكردووه، گوتيشى: "ئێمه بيرمان له‌وه كردووه‌ته‌وه چۆن بتوانرێت به سوودوه‌رگرتن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵكوژى نازييه‌كان بڕيارێك گه‌ڵاڵه بكرێت بۆ رێگه‌گرتن له دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌و كۆمهڵكوژيانه".
ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ى سييه‌مين ساڵيادى كيميايبارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه و شاڵاوه‌كانى جينۆسايدى كوردستان، به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان24 له واشنتن كۆنفرانسێكى تايبه‌ت له باره‌ى جينۆسايدى كورد و هه‌ڵه‌بجه رێكخرا.
له‌و كۆنفرانسه‌دا، چه‌ندين به‌رپرس، توێژه‌ر، كۆنگرێسمان و نووسه‌رى ئه‌مريكى به‌شداربوون، له ئاستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكاشدا (ئه‌ندرو پيك)، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى عێراق و ئێران به‌شداريكرد.
كۆنفرانسه‌كه له هۆڵى (نيوزيهم) كه سه‌نته‌ر و مۆزه‌خانه‌يه‌كى گرنگى رۆژنامهوانييه له واشنتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كوردستان24 راسته‌وخۆ رووماڵى ده‌كات.