به‌يان سامى: داوا ده‌كه‌ين لێكۆڵينه‌وه له تاوانه‌كانى داعش بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌يان سامى عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له واشنتن، رايگه‌ياند، پێويسته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لێكۆڵينه‌وه له تاوانه‌كانى داعش بكات و دواى سه‌د ساڵ له بڕانه‌وه‌ى جه‌نگى يه‌كه‌مى جيهانى رێگه له به‌كارهێنانه‌وه‌ى چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ بگرێت.
ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ى سييه‌مين ساڵيادى كيميايبارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه و شاڵاوه‌كانى جينۆسايدى كوردستان، به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان24 له واشنتن كۆنفرانسێكى تايبه‌ت له باره‌ى جينۆسايدى كورد و هه‌ڵه‌بجه رێكخرا.
له‌و كۆنفرانسه‌دا، چه‌ندين به‌رپرس، توێژه‌ر، كۆنگرێسمان و نووسه‌رى ئه‌مريكى به‌شداربوون، له ئاستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكاشدا (ئه‌ندرو پيك)، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى عێراق و ئێران به‌شداريكرد.
له وته‌يه‌كيدا، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم رايشيگه‌ياند، هه‌رێمى كوردستان يه‌كه‌م كيانى سياسى بووه، تاوانه‌كانى داعشى وه‌ك كۆمه‌ڵكوژى ناساندوون و داواى لێكۆڵينه‌وه‌ى له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كردووه.
كۆنفرانسه‌كه له هۆڵى (نيوزيه‌م) كه سه‌نته‌ر و مۆزه‌خانه‌يه‌كى گرنگى رۆژنامه‌وانييه له واشنتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كوردستان24 راسته‌وخۆ رووماڵى ده‌كات.
ئ.ر