مارسێلۆ به‌ خۆشه‌ویسترین یاریزانی به‌رازیل ده‌ستنیشان كرا

ریزبه‌ندی خۆشه‌ویسترین یاریزانانی به‌رازیل راگه‌یاندرا

لە راپرسیەکی رۆژنامەی بەناوبانگی گلۆبۆ سپۆرتی برازیلی بۆ دەست نیشانکردنی خۆشەویسترین یاریزانی هەڵبژاردەی ئەم وڵاتە، مارسێلۆی بەگریکاری ریال مەدرید لەم راپرسیەی هاونیشتیمانی توانی 135 هەزار دەنگ بەدەست بێنێت.

 لە پلەی دووەمیش فلیپ کۆتینیۆی ناوەراستکاری یانەی بارسێلۆنا دێت و پلەی سێیەمیش دانی ئالڤێزی بەرگریکاری پاریس سانجێرمان دێت.

لەلایەکی دیکەوە لەم راپرسیەی هاندەرانی سامبا بۆ دەست نیشانکردنی خۆشەویسترین یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان، کاسیمیرۆی ناوەراستکاری ریال مەدرید لە پلەی شەشەم دێت، نێیمار به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی تووشی بووه‌ له‌و راپرسییه‌دا نه‌بووه‌.