له كهركووك پهيكهرێكى مام جهلال دواى دوو كاتژمێر له دانانى لابرا
K24 – ههولێر:
لەسەر قەڵای کەرکووک و لەتەنیشت کۆمەڵێک وێنەی شەهیدانەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پەیکەرێکی مام جەلال دانرا، بەڵام چەند کاتژمێرێک دوای دانانی پەیکەرەکە هێزە عێراقیەکان هاتن و داوای هەڵگرتنی پەیکەرەکەیان کرد لەبەرپرسانی یەکێتی.
بەرپرسێکی باڵای یەکێتیش نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ بە کوردستان24ی وت، ئەو پەیکەرە بەفەرمی لەلایەن حزبەوە دروست نەکراوە، بەڵکو لەلایەن خێرخوازێکەوە دروست کرابوو لەسەر قەڵای کەرکووک دانرا، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک هێزە عێراقیيەکان هاتن و داوای لابردنی پەیکەرەکەیان کرد بەبیانوی نەبوونی مۆڵەت.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی گوتیشی: هەرچەند هەوڵی زۆر درا بەڵام هێزە عێراقیيەکان قایل نەبوون و داوایان کرد کە پەیکەرەکە هەڵگیرێت، بۆیە ئێستا پەیکەرەکە هەڵگیراوەو لە شوێنێکی دیکە دادەنرێتەوە.
مەڵبەندی دووی یەکێتی لەکەرکووک ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردووهتەوە و باس لەوە دەکەن، قەڵای کەرکووک شوێنهوارييه و نابێ بەئامێری شۆفڵ دەستکاری بکرێ، پهیکەری لێ دانرێت.
بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکەن پەیکەرەکە هەڵگیراوە یاخود نا دەڵێن، ئەو پەیکەرە دەگوازینەوە بۆ شوێنێکی شیاوتر.