یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی نایاب به زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو كۆتایی هات
له گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی نایابی كوردستان، یانه‌ی هه‌ندرێن درێژه‌ی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی دا و ئه‌مجاره له شاری سلێمانی یانه‌ی نه‌ورۆزی كرده قوربانی ئه‌م هه‌فته‌یه، كاتێك به گۆڵێكی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه، یانه‌ی ئاراراتیش تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو له‌م وهرهزه.
نه‌ورۆز 0 ـ 1 هه‌ندرێن
یانه‌ی هه‌ندرێنی پێشه‌نگی خوله‌كه له شاری سلێمانی بووه میوانی یانه‌ی نه‌ورۆز و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام برده‌وه، تاكه گۆڵی هه‌ندرێن ئامانج ئه‌كره‌م تۆماری كرد، ئه‌مه‌ش سێیه‌مین گۆڵی ئه‌و یاریزانه بوو له‌م وه‌رزه.
یانه‌ی هه‌ندرێن له كۆی 7 یاری، پێنجه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و به 16 خاڵ شوێنی خۆی له پێشه‌نگی خوله‌كه پته‌وتر كرد، یانه‌ی نه‌ورۆزیش به 3 خاڵ له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه دێت و تاكه یانه‌یه له‌م وه‌رزه هیچ سه‌ركه‌وتنێكی تۆمار نه‌كردووه.
ئارارات 0 ـ 1 زاخۆ
یانه‌ی ئارارات له به‌رزاییه‌كانی پیرمام میوانداریی زاخۆی كرد، یانه‌ی ئارارات له‌م وه‌رزه تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو، دوای ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به زاخۆ دۆڕاند، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش له خوله‌كی 82 له لایه‌ن ئیسماعیل عومه‌ر تۆمار كرا.
یانه‌ی ئارارات به كۆكردنه‌وه‌ی 12 خاڵ له شوێنی خۆی له پله‌ی سێیه‌م مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زاخۆ به 10 خاڵ بۆ پله‌ی پێنجه‌م هه‌ڵكشا.
زێره‌ڤانی 0 ـ 1 هه‌ولێر
یانه‌ی هه‌ولێر دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی یانه‌ی زێره‌ڤانی تووشی سێیه‌مین شكست كرد، گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له گێمی یه‌كه‌م له لایه‌ن دانا عوسمان له خوله‌كی 38 تۆمار كرا، یانه‌ی هه‌ولێر خاڵه‌كانی گه‌یانده 8 خاڵ بۆ پله‌ی حه‌وته‌م سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زێره‌ڤانی به 8 خاڵ بۆ خانه‌ی شه‌شه‌م دابه‌زی.
شێروانه 0 ـ 0 پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
یانه‌ی شێروانه تووشی چواره‌مین یه‌كسانبوون له‌م وه‌رزه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ی یه‌كسانبوونه له خوله‌كه، له‌و یارییه‌دا رێكار هاشم ئه‌ستێره‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت و ئاكام هاشمی برای شوێنی گرته‌وه.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 11 خاڵ له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندییه‌كه مایه‌وه، یانه‌ی شێروانه‌ش به 7 خاڵ بۆ خانه‌ی هه‌شته‌م دابه‌زی.