راوێژكارێكى سه‌ربازى رووسيا: ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت كورد وه‌ك كارتى فشار دژى ئه‌نقه‌ره و ديمه‌شق به‌كاربهێنێت
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى توركيا، به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر عه‌فرين و به‌رپرسانى رووسياش تا ئێستا نيگه‌رانى ده‌رده‌بڕن و هۆكارى رووداوه‌كان بۆ گوێپێنه‌دانى پێشنيازه‌كانى رووسيا ده‌گێڕنه‌وه و ئه‌مريكا به پشتكردن له كورد تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ئه‌لیكسانده‌ر زۆتۆڤ، باڵوێزی پێشووتری رووسیا له سووریا تايبه‌ت به كوردستان24، رايگه‌ياند، "له عه‌فرین چی ده‌بینین، بێگومان بژارى ديكه هه‌بوو، ته‌نانه‌ت هێزه‌كانی ئێمه له‌وێ بوون، پێشنیازی ئه‌وه خرایه‌ڕوو، كه هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا بێنه ناو عه‌فرینه‌وه و سنووره‌كان بكه‌وێته ده‌ست هێزه‌كانی حكومه‌ت و به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ كورده‌كان پارێزگاری له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بكه‌ن".
پێشتر به‌رپرسانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) رايانگه‌ياندبوو، كه ناوچه‌كه‌يان راده‌ستى سوپاى سووريا ناكه‌نه‌وه.
ئه‌و ديپلۆماتكاره‌ى رووسيا گوتيشى: "ئێستا پێویسته سهرۆكایهتیيهكی به‌هێز فه‌رمانڕه‌وایی سووریا بكات، كه بتوانێت له‌ناو ئه‌م هه‌موو بێ سه‌روبه‌ری و وێرانكارییه بڕیار بدات و رووبه‌ڕووی كاره نایاساییه‌كان بوه‌ستێته‌وه، نه‌ك هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك به ئاره‌زووی خۆی ده‌سته‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كدا".
باڵيۆزى پێشووترى رووسيا له سووريا ئه‌مريكا تۆمه‌تبار ده‌كات، به پشتكردنه كورد و له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌مریكاییه‌كان پشت له‌هه‌مووان ده‌كه‌ن، كورده‌كانیش ئه‌وه باش ده‌زانن، بۆیه پێویسته كورده‌كان رێبگرن له كاولكاری و قوربانی زیاتر له عه‌فرین و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا رێك بكه‌ون و ناوچه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ژێر ده‌سته‌ڵاتی هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا".
له چه‌ند ساڵى رابردوودا رووسیا و هێزه كوردییه‌كان له رۆژئاوای كوردستاندا دوو هاوپه‌یمانی به‌هێزبوون له‌شه‌ڕی تیرۆردا، كه‌چی وه‌رگرتنی چه‌ك له ئه‌مریكا، زۆر له هاوكێشه‌كانی گۆڕی، ئه‌مه قسه‌ی شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی نزیك له وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیایه.
له‌و باره‌يه‌وه، ئیگه‌ر كهڕۆچینكه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا گوتى: "بێگومان كورد له سووریادا، ئه‌و هێزه بوون كه چالاكانه شه‌ڕی داعشیان كرد، رۆڵێكی جوامێرانه‌یان بینی، هه‌روه‌ها كورد به‌شێكن له كۆمه‌ڵگه‌ی سووری".
سه‌باره‌ت به پرسى ئۆتۆنۆمى بۆ كورد له سووريا ناوبراو گوتى: "ئه‌و پرسه په‌یوه‌سته به گفتوگۆكانی داهاتوو، شتێكی دیاره، كه له سووریای یه‌كگرتوودا كورد خاوه‌نی مافی خۆی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌وڵی جیابوونه‌وه بده‌ن، ئه‌وه ده‌بنه ئامانجی بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا".
ئه‌و راوێژكاره سه‌ربازييه‌ى رووسيا گوتيشى: "ئه‌مریكا كورديی به‌م رۆژه گه‌یاند، پێویسته ئه‌وه بزانرێت كه ئه‌مریكا بیر له داهاتووی كورد ناكاته‌وه له سووریادا، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت وه‌ك كارتێك له دژی دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره به‌كاریان بهێنێت، بۆیه داهاتووی كوردان له چوارچێوه‌ی سووریایه‌كی یه‌كگرتوو و دیموكراتدایه".
به گوێره‌ى بڕیاری 2401 ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پابه‌ندی ئاگربه‌ست بن له سووریادا، به‌ڵام هێشتا توركیا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی به‌رده‌وامه و له‌لایه‌كی ديكه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له گفتوگۆدایه بۆ ئه‌وه‌ی له كورد دووری بخاته‌وه، دیار نیه هه‌ڵوێستی رووسیا چی ده‌بێت، ئاخۆ پشتیوانی له كورد ده‌كات، یاخود به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌یركردنی یارییه‌كه.
سوپاى توركيا به به‌شدارى زياتر له 40 هه‌زار سه‌رباز و به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ زياتر له 25 هه‌زار چه‌كدارى ميليشيا ئيسلامييه‌كان، له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018ه‌وه هێرشى بۆ سه‌ر كانتۆنى عه‌فرين له هه‌موو ئاراسته‌كانه‌وه ده‌ستپێكردووه و ئامانجى كۆتايهێنانه به ده‌سه‌ڵاتى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) كه توركيا به درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)يان له‌قه‌ڵه‌مده‌دات و به "تيرۆريست" وه‌سفيان ده‌كات و هاوكات كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش تا ئێستا هيچ هه‌وڵێكى بۆ راگرتنى شه‌ڕه‌كه و ناچاركردنى توركيا به وه‌ستاندنى كرده‌وه سه‌ربازييه‌كانى نه‌داوه.
به گوێره‌ى ئامارى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، تا ئه‌مڕۆ 245 هاووڵاتى مه‌ده‌نى شه‌هيد بوونه، كه 41يان منداڵن و 26يان ئافره‌ت بوونه و شه‌هيده‌كان كورد و عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌نن.
هه‌ر به گوێره‌ى ئاماره‌كه، 447 سه‌رباز و چه‌كدارى ميليشيا ئيسلامييه‌كانى هاوپه‌يمانى توركيا كوژراوون، كه 71يان سه‌ربازى توركيا و ئه‌وانى ديكه چه‌كدارى ميليشيا ئيسلامييهكانن.
هه‌روه‌ها 91 چه‌كدارى هێزه ميللييهكانى سووريا كه بۆ هاوكارى يه‌په‌گه چووبوونه عه‌فرين كوژراوون و ژماره‌ى كوژراوانى هێزه كوردييه‌كانيش به گشتى گه‌يشتووه‌ته 429 شه‌ڕڤان.
سه‌رچاوه‌كانى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ گه‌واهى ئه‌وه‌شيان داوه، كه سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى به مه‌به‌ست، رێگه به هيچ جووڵه‌يه‌ك له سنوورى 90 گوند و شاره‌دێى ناوچه‌كه ناده‌ن و كاتێكيش هاووڵاتيان ده‌يانه‌وێت رابكه‌ن، بۆمبابارانيان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌ى راكردنيان بگۆڕن و رووبكه‌نه ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر كۆنترۆڵى سوپاى توركيادايه.
ئ.ر