پەكەكە: باج دەدەین و خۆمان رادەست ناكەین

"ھێرشەكانی توركیا لە قەندیل تێكدەشكێنین"

K24 - ھەولێر

 ئەندامێكی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند، ئەوان ئامادەن لەبەرامبەر هێرشی تورکیا بۆ سەر قەندیل شەڕ بکەن و بەهیچ شێوەیەك خۆیان رادەست ناکەن.

مستەفا کاراسو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری كەجەكە، بە ئاژانسی فوڕاتی نزیك لە پەکەکەی راگەیاندووە: "لەماوەی رابردوودا چەندین جار سوپای تورکیا هێرشی کردووەتە سەر قەندیل و زاپ و دووچاری شکستی گەورە هاتووە، ئەگەر هاتوو جارێکی دیکە تورکیا هێرش بکاتەوە سەر قەندیل ئەوا دووچاری شکستێکی دیکەی دەکەین".

گوتیشی: "لەبەرامبەر ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر قەندیل ئامادەین شەڕ بكەیم. پەکەکە ئامادەیە باجی شەڕ بدات، بەڵام بە هیچ شێوەیەك خۆمان رادەست ناکەین".

لە چەند رۆژی رابردوودا مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، کە دوای عەفرین سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆن بۆ سەر قەندیل دەست پێدەکات. راشیگەیاندبوو "ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا رێككه‌وتوون به‌ هاوبه‌شى كۆتايى به‌ په‌كه‌كه‌ له‌ باكوورى عێراق بهێنن"، به‌ڵام ئه‌و لێدوانه‌ له‌ لايه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه‌ ره‌تكرايه‌وه.

 

ھ.م