"كورد بۆ مووچه ده‌ست له سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵناگرێت"
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی، سیاسه‌توانی دیاری كورد رایده‌گه‌یه‌نێت، ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له به‌غداوه، نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كورد ده‌ستبه‌رداری خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی ببێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، كه وێبسایتیی "بغداد الیوم"ی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێنجوێنی ده‌ڵێت: "حكوومه‌تی به‌غدا به چه‌ند رێگه‌یه‌كی پێچاوپێچ ده‌یه‌وێت كێشه‌ی كورد ته‌نها له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كورت بكاته‌وه و ماوه‌یه‌كیشه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، هاووڵاتی كورد ته‌نها بیر له مووچه‌كه‌ی بكاته‌وه".
محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی راشیگه‌یاندووه، حكومه‌تی به‌غدا له 2014ه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌می بۆ برسیكردن و بڕینی قووتی هاووڵاتیان گرتووه‌ته‌به‌ر، ئامانج له‌و كاره‌شی ئه‌وه‌یه وا له هاووڵاتییانی كورد بكات، ته‌نها بیر له قووتی رۆژانه‌ی خۆی بكاته‌وه و بیری لای سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت.
پێنجوێنێ ده‌شڵێت: "شه‌قامی كوردی رۆژانه به دوای هه‌واڵی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌یه له به‌غداوه، پرسه‌كه بووه‌ته گفتوگۆی رۆژانه شه‌قام، به‌ڵام كورد ده‌ستبه‌رداری بیری نه‌ته‌وه‌یی و مافی خۆی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان نابێت و به‌سه‌ر قۆناخی برسیكردندا زاڵ ده‌بێت و تێیده‌په‌ڕێنێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ده‌ستبه‌رداری سه‌ربه‌خۆیی نابێت كه ماوه‌ی زیاتر له سه‌د ساڵه له پێناویدا خه‌بات ده‌كات و خوێنی بۆ ده‌ڕێژێت".
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا، بڕیاره حكوومه‌تی ناوه‌ند مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی بنێرێت و رۆژانه لێدوانی جیاواز له باره‌ی واده‌ی ناردنی مووچه‌وه ده‌درێت، به‌ڵام تا ئیستا به كرده‌یی هیچ مووچه‌یه‌كی نه‌ناردووه.
ا. م