مێسی له نێو ركابه‌رییه‌كی توند له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتێكی گه‌وره نزیك بۆته‌وه
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا هاوشانی 4 یاریزانی دیكه ململانێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی تایبه‌ت به گۆڵكاری ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له دوایین یاری خۆی سووپه‌ر هاتریكی له دژی واتفۆرد تۆمار كرد و به 28 گۆڵ شوێنی خۆی له لوتكه‌ی گۆڵكارانی پرێمه‌رلیگ قایمتر كرد و پێش هاری كه‌ین كه‌وته‌وه كه خاوه‌ی 24 گۆڵه و به‌هۆی پێكانه‌وه تا دێت له ململانێیه‌كان دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
لیۆنێل مێسی به 25 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی لالیگای گرتووه و نزیكه له‌وه‌ی بۆ دووه‌مساڵ له‌سه‌ریه‌ك خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرین بباته‌وه.
ئیدینسۆن كاڤانی هێرشبه‌ری ئۆروگوایی به 24 گۆڵ لوتكه‌ی گۆڵكارانی لیگ وه‌نی گرتووه و له نێو ململانێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێڕینه.
شیرۆ ئیموبیلی هێرشبه‌ری لازیۆ به 24 گۆڵ سه‌رلیستی گۆڵكارانی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا گرتووه و هاتۆته نێو ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه.
خه‌ڵاتی پێڵاوی زێڕین كه به (گۆڵدن شوز) ناسراوه، بۆ یه‌كه‌مجار له وه‌رزی له 1967 ـ 1968 به ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی بێنفیكا (ئۆزیبیۆ) به‌خشرا كه ئه‌وكات 42 گۆڵی كردبوو، ئه‌م خه‌ڵاته تا ئێستاش ساڵانه به گۆڵكاری سه‌رجه‌م خوله‌كانی ئه‌ورووپا ده‌به‌خشرێت، وه‌رزی رابردوو مێسی خه‌ڵاته‌كه وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه مێسی بۆ یه‌كه‌مجار له وه‌رزی 2009 ـ 2010 خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت، دوایینجار پێش مێسی خاوه‌نی ناسناوه‌كه لویس سوارێز بوو كه له وه‌رزی 2015 ـ 2016، توانی 40 گۆڵ بكات.