دیمستۆرا: ئه‌وه‌ی له‌سووریا ده‌گوزه‌رێت كاره‌ساته و زه‌مینه‌سازییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش
K24- هه‌ولێر:
ستیفان دیمستۆرا، نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا ده‌ڵێت: "سووریا به‌ره‌و پارچه‌بوون ده‌ڕوات و ئه‌گه‌ر نه‌توانین بگه‌ینه سیاسه‌ت و ته‌وافوقێكی گشتگیر بۆ پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته، كاره‌سات روو ده‌دات و چه‌كدارانی داعش‌یش ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
دیمستۆرا له لێدوانێكدا له په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌كانی باڵا له جنێڤ دووپاتیكرده‌وه: "ئه‌وه‌ی راستی بێت، ئه‌و پارچه‌بوونه هێواشه‌ی سووریا، ماوه‌یه‌كی درێژی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه و ئه‌وه‌ی كه ئێستا ده‌یبینین، كه كۆنترۆڵی هه‌ندێ ناوچه‌ی سووریا له‌ده‌ست ده‌رچووه، كاریگه‌ری كاره‌ستبار نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر سووریا هه‌یه، به‌ڵكو ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه".
نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتیكرده‌وه، "ته‌وافوق و شه‌راكه‌تی گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی سووریا، سه‌ركه‌وتوو نابێت ئه‌گه‌ر ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه به‌شدار نه‌بن، كه له‌پرۆسه‌ی سیاسی دوور خراونه‌ته‌وه و فه‌رامۆش كراون، به‌تایبه‌ت زۆرینه‌ی سوننی مه‌زهه‌به‌كان".
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، هه‌رچی له‌ده‌ستیان دێت له رووی مرۆیی و داراییه‌وه هاوكاری بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی سووریا دابین بكه‌ن، كه به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانه‌وه له ناوچه‌كانی عه‌فرین و غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، سه‌رگه‌ردان ده‌ربه‌ده‌ر بوونه و جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌و خه‌ڵكه زۆر هیلاك و برسییه و هه‌ست به شۆك و ترسێكی گه‌وره ده‌كه‌ن".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "داوا له وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌رچی زووه په‌له بكه‌ن له دابینكردنی هاوكاری بۆ ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماوه‌ی، كه به‌هۆی كاره‌ساتی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و شه‌ڕ و بۆردومانه‌كانی ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات بێ ماڵ و حاڵ ماونه‌ته‌وه".
به‌هۆی داگیركردنی شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیا و گروپه میلیشیا توندڕه‌وه‌كانی سووریا كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتگیری ده‌كرێن و، هه‌روه‌ها شه‌ڕ و بۆردومانه‌كانی ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، به سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی له‌و دوو ناوچه‌یه ئاواره و سه‌رگه‌ردان بوونه و بێ ماڵ و حاڵ ماونه‌ته‌وه.
H.B