ئه‌مڕۆ وێنه‌یه‌ك توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند
له قۆناخی دووه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان، یاریزانێكی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دوای ئه‌وه‌ی گۆڵێكی مووشه‌كی له دووره‌وه تۆمار كرد، دایكی له نێو یاریگه باوه‌شی لێ دا، فۆتۆگرافهرێكیش له‌وكاته‌دا وێنه‌كه‌ی ده‌گرێت و توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌هه‌ژێنێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 19 مارسی 2018، له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید میوانداریی یانه‌ی شه‌هیدانی كرد، له‌و یارییه‌دا له خوله‌كی 26 شوانه قادر به لێدانی راسته‌وخۆ یه‌كێك له جوانترین گۆڵه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی تۆمار كرد، راسته‌وخۆ له نێو یاریگه دایكی له خۆشیان باوه‌شی لێ دا و به‌یه‌كه‌وه ئاهه‌نگیان گێرا، له‌وكاته‌دا دلاوه‌ر بامۆكی فۆتۆگرافه‌رێكی ئه‌و سنووره‌یه وێنه‌ی شوانه قادر و دایكی ده‌گرێت و توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌هه‌ژێنێت.
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، خاڵه‌كانی گه‌یانده 11 خاڵ و له پۆلێنی چواره‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت.