"زوحاكه‌كان" هێشتا تینووی خوێنی كاوه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
دوای داگیركردنی شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای توركیا و میلیشا چه‌كداره‌كانی سووریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، به‌رپرسانی توركیا په‌یامی دژ به یه‌ك راده‌گه‌یه‌نن. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا به‌ڵێنی داوه هێرشه‌كانیان بۆ دوورتر له سووریاش فراوان بكه‌ن و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه له رۆژهه‌ڵاتیش به‌رده‌وام بێت.
به‌ڵام لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان پێش قسه‌كانی به‌كر بوزداغ، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بوو، بوزداغ ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی توركیا له عه‌فرین نامێننه‌وه، به‌ڵكو دوای ده‌ركردنی یه‌په‌گه كه ئه‌و به (تیرۆریست) ناویان ده‌بات، شاره‌كه راده‌ستی خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانی ده‌كه‌ینه‌وه".
به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه توركه هیچ واده‌یه‌كی بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و ھێزانه دیاری نه‌كرد كه شاره‌كه‌یان داگیر كردووه‌و هیچ زانیارییه‌كیشی له‌سه‌ر ئه‌و "خاوه‌نه راسته‌قینه" نه‌دركاند كه مه‌به‌ستی كێیه شاری عه‌فرینی راده‌ست ده‌كه‌ن". له كاتێكدا عه‌فرین شارێكی كوردستانییه له رۆژئاوای كوردستان.
بۆیه پێده‌چێت تا ئه‌و لایه‌نه دیاری ده‌كرێت ئیداره‌ی شاره‌كه بگرێته ده‌ست، پێده‌چێت ئه‌نقه‌ره عه‌فرین بداته ده‌ست ئه‌و میلیشیا هاوپه‌یمانانه‌ی كه نزیكه‌ی دوو مانگه له‌گه‌ڵ سوپاكه‌یدا هێرشیان كردوووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كه و دواجار تاڵانیشیان كرد. بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌ركردنی كورده‌كان و نه‌یاره‌كانیان له‌و شاره‌دا به چڕتر به‌ڕێوه‌ببه‌ن. وه‌ك ئه‌وه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانی ده‌یكات.
به‌ڵام دانیشتوانی عه‌فرین به‌ده‌ست نه‌هامه‌تی و ئاژاوه‌ی پاش داگیركردنی شاره‌كه‌یانه‌وه ده‌ناڵێنن، ئێستا له هه‌ر شوێنێكی شاره‌كه‌دا دزی و تاڵانی هه‌یه و گرووپه چه‌كداره‌كان كه به‌شێكیان "ئیسلامیی رادیكاڵن" چه‌قۆكانیان به‌ڕووی كورددا به‌رزكردووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی شكاندنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر، ویستیان ئه‌و په‌یامه به كورد بده‌ن كه "زووحاكه‌كان" گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر سه‌رتان. هه‌ر بۆیه ژماره‌یه‌ك له كورده‌كانی عه‌فرین گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی، چه‌قۆی به‌رژه‌وه‌ندییه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، جارێكی دیكه زوحاك دێنێته‌وه سه‌ر سه‌ریان.
ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی سووریا به به‌ركردنه‌وه‌ی چه‌قۆ به‌ڕووی خه‌ڵكی عه‌فرین و شكاندنی په‌یكه‌ری كاوه‌ی ئاسنگه‌ر كه یه‌كێكه له سیمبووله‌كانی كورد، ناڕاسته‌وخۆ ئه‌و په‌یامه‌یان گه‌یاند كه بۆ بڕینی گه‌ردنی ئێوه و دووباره‌كردنه‌وه‌ی مێژوو لێره‌ین.
كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور ده‌ڵێت: "ره‌وشی عه‌فرین پێویستی به كۆششێكی زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئاواره و ده‌ركراوه‌كان بكرێت".
پیته‌ر مۆریر، سه‌رۆكی كۆمیته نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی خاچی سوور گوتوویه‌تی: "له دوو مانگی رابردوودا عه‌فرین جێگای نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێمان بووه، زۆر قورسه خۆت بگه‌یه‌نیته خه‌ڵكه سڤیله‌كه، ئه‌وان ئاواره بوون و ده‌ركراوون بێ ئه‌وه‌ی بیریان له هیچ په‌ناگه‌یه‌ك كردبێته‌وه‌و روویان له شوێنێكی دیاریكراو كردبێت و نازانن چیان به‌سه‌ردێت و نازانن ئایا ده‌توانن ناوچه‌یه‌كی ئارام بدۆزنه‌وه یان نا".
هه‌روه‌ها گوتووویه‌تی: "له‌سه‌رمان پێویسته له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا باشترین رێگا بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان بگه‌یه‌نینه ئه‌و خه‌ڵكه ده‌ربه‌ده‌ره. هیوادارم ئه‌وه رووبدات و بتوانین بگه‌ینه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه هێشتا ئاواره ده‌بن و هیچ پێداویستییه‌كیان پێشكه‌ش نه‌كراوه".
نزیكه‌ی دوو مانگ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" به‌ره‌نگاری هێرشی سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا بووه‌وه كه شه‌ڕ، به‌ڵام رۆژی 18/3/2018 پاش ئه‌وه‌ی "یه‌په‌گه بۆ پاراستنی خه‌ڵكه سڤیله‌كه له سه‌نته‌ری شار كشایه‌وه" وه‌ك خۆیان ده‌یڵێن، سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی شاره‌كه‌یان داگیر كرد.
شیكاریی و زانیاری
سه‌رچاوه: ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان