سوپای توركیا ده‌روازه‌كانی عه‌فرینی داخست
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی سكای نیوزی ئیماڕاتی بڵاویكردووه‌ته‌وه، سوپای توركیا، ته‌واوی ده‌روازه‌كانی عه‌فرینی داخستووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی كه‌ناڵه‌كه، هۆكاری داخستنی ده‌روازه‌كانی شاره‌كه له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منییه و بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌توانێت بچێته شاره‌كه.
عه‌فرین له 18ی ئادار، له‌لایه‌ن توركیا و "چه‌ته‌كانی" هه‌ندێك له گرووپه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی سووریا، كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، دوای 58 رۆژ به‌رگریكردن، داگیركرا.
به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه زه‌یتوون" بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان، 290 هاووڵاتی سڤیل شه‌هید و 680 هاووڵاتی برینداربوون.
دوای داگیركردنی شاره‌كه‌ش، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خه‌ڵك ئاواره‌بوونه و شاره‌كه‌یان جێهێشتووه.
ا. م